ئەردۆغان: کەرکوک نیشتمانی تورکمانەکانە و ناهێڵین ئاشتی شارەکە تێکبچێت

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، لەبارەی خۆپیشاندان و ئاڵۆزییەکانی کەرکوک رایگەیانند، "ناهێلین سەقامگیری و ئاشتی ئەو جوگرافیایە تێکبچێت" و کەرکوکی بە نیشتمانی تورکمانەکان ناوزەند کرد. 

ئەمڕۆ سێشەممە 5ی ئەیلولی 2023 رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، لێدوانێکی بۆ رۆژنامەنوساندا لەسەر دۆخی کەرکوک و رایگەیاند، "کەرکوک، کە نیشتمانی تورکمانەکانە، جوگرافیایەک بووە کە ماوەی سەدەها ساڵە کلتوری جیاوا پێکەوە تێیدا دەژین."

سەرۆککۆماری تورکیا وتیشی، "ناهێڵین ئاشتی و سەقامگیری ئەم جوگرافیایە تێکبچێت و دەستدرێژی بکرێتەسەر."

لێدوانەکەی ئەردۆغان لەکاتێکدایە کە لە رۆژی شەممەی رابردووەوە گرژی و ئاڵۆزی لە کەرکوک دروستبووە بەهۆی ئەوەی کوردانی کەرکوک خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا دژی داخستی رێگای سەرەکی کەرکوک-هەولێر و داوایان کرد رێگاکە بکرێتەوە، بەڵام هیزە ئەمنییەکان عێراق تەقەیان لە خۆپیشاندەران کرد و لەئەنجامدا چوار کەس شەهیدبوون و زیاد لە 15 کەسی تریش برینداربوون. 

خۆپیشاندانی کوردانی کەرکوک دوای ئەوە هات کە لەلایەن پێکهاتەی عەرەب و بەشێک لە چەکدارانی حەشدی شەعبی رێگای سەرەکی کەرکوک-هەولیر داخرا دوای ئەوەی حکومەتی عێراق بڕیاریدا بارەگاکانی پارتی رادەستی حیزبەکە بکرێتەوە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار