خەزعەلی : کەرکوک عێراقییە و تورکمانەکانیش عێراقین

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

شیعەكان لە عێراق بەتووندی دژی لێدوانەكانی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا لەبارەی كەركووكەوە هاتنە دەنگ و هەڕەشەی دەركردنی هێزەكانی توركیا لە عێراق دەكەن.

قەیس خەزعەلی، ئه‌مینداری‌ گشتی‌ عه‌سائیبی‌ ئه‌هلی‌ حه‌ق سەبارەت بە شاری کەرکوک ڕایگەیاند، "کەرکوک عێراقییەو تورکمانەکانیش عێراقین، هیچ دەوڵەتێک مافی ئەوەی نییە دەستێوەردان لە کاروباری نێوخۆی عێراقدا بکات."

لێدوانەکەی خەزعەلی لە دوای وتەکانی ئەردۆغان دێت لەسەر پەرەسەندنەکانی ئەم دواییەی کەرکوک، ئەردۆغان وتی، پێویستە كەركوك لە هەوڵە تێكدەرانەكان بەدوور بێت، هەر هەوڵێك بۆ تێكدانی كەركوك هەوڵە بۆ تێكدانی هەموو عێراق، كەركوك نیشتمانی توركمانەكانە.

هاوكات شێخ محەمەد تەمیمی ئەمینداری گشتی فەیلەقی وەعد سادق یەكێك لە پێكهاتە شیعەكانی عێراق رایگەیاند "بەتووندی گوتەكانی ئەردۆغان دەربارەی كەركووك رەت دەكەنەوە، كەركووك عێراقییە، عەرەبییە، كوردییە، توركمانییە، بۆیە رێگا بەهیچ دەوڵەتێك نادەن دەستوەردان لەكاروباری ناوخۆی عێراق بكات".

هەروەها ئەو سەركردە شیعییە داوا لە حكومەتی عێراق دەكات هێزەكانی توركیا لەعێراق دەربكات و" بەرەی بەرگریش لە بەرگری لە خاكی عێراق دژی بیانییەكان بەردەوامە، ئەوانەی خاكی عێراقیان داگیركردووە"، دەشڵێت "لەحاڵی دەرنەچوونیشیان، هەموو چەتەكانی ئەردۆغان دووردەخەینەوە".


 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار