نرخی نەوت دابەزی
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دوای بەرزبونەوەیەکی زۆر جارێکی تر دابەزی، ئەمەش بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لەبەرامبەر دراوەکانی تردا و بوژانەوەی ئابوری چین.
ئەمڕۆ هەیینی 8ی ئەیلولی 2023, ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە کە نرخی بەرمیلیک نەوتی خاوی برێنت 41 سەنت دابەزی و گەیشتە 89.51 دۆلار، هاوکات نرخی بەرمیلیک نەوتی خاوی تەکسایش کەمبوویەوە بۆ 86.36 دۆلار دوای ئەوەی 50 سەنت دابەزی.
لەم هەفتەیەدا نرخی نەوت بەرزترین ئاستی بەخۆیەوە بینی لە 10 مانگی رابردوودا دوای ئەوەی نزیکبوویەوە لە 91 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەهۆی کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان لەلایەن سعودیە و روسیاوە.
بەڵام دابەزینی ئەمڕۆ پەیوەندی بە بەرزبوونەوەی دۆلارەوە هەیە لەبەرامبەر دراوە جیهانییەکانی تر و بوژانەوەی ئابوری چین کە لە چەند مانگی رابردوودا سستی بەخۆیەوە بینی بوو.