حکومەتی عێراق: سەرجەم پابەندییە داراییەکانمان بەرامبەر هەرێم جێبەجێکردووە

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، حکومەتی هەرێم داهاتی رادەستی حکومەتی فیدڕاڵی نەکردووە و ئەو پارانەی لە مانگی حوزەیرانەوە لای هەرێمی کوردستان بووە سێ هێندەی پشکی حکومەتی هەرێم بووە.

باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، حکومەتی عێراق سەرجەم پابەندییە داراییەکانی بەرامبەر ھەرێم جێبەجێکردووە، تا کۆتایی مانگی حوزەیران ئەو پارانەی لە ئەستۆی ھەرێمە سێ ھێندەی پشکەکەیەتی.

باسم عەوادی دەڵێت، "حکومەتی فیدراڵی تەواوی پابەندبوونەکانی بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان جێبەجێکردووە و هەوڵێکی زۆری داوە بۆ پێشکەشکردنی چارەسەرییەکان، تاوەکو کۆتایی مانگی حوزەیران بڕی ئەو پارانەی لە لای هەرێمی کوردستان بووە زیاتر لە سێ هێندەی پشکی هەرێمی کوردستان بووە بەپێی خەرجی راستەقینەی دەوڵەت، لەکاتێکدا هەرێمی کوردستان هیچ داهاتێکی نەوتی و نانەوتیی رادەست نەکردووە."

وتەبێژی حکومەتی عێراق وتیشی، سەرەڕای ئەوەی حکومەتی ھەرێم داھاتی نەوتی و نانەوتی رادەستنەکردووە، بەڵام حکومەتی عێراق بڕیاریداوە لێکەوتەکانی پابەندنەبوونی ھەرێم نەخاتە ئەستۆی ھاوڵاتییان و قەرز بدەنە ھەرێم تا کێشە داراییەکان چارەسەر دەبن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار