دەرگای هاوردەکردن بە رووی چەند بەروبومێکی کشتوکاڵیدا دەکرێتەوە

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند، ده‌رگای هاورده‌كردن به‌ڕوی ژماره‌یه‌ك به‌روبومی كشتوكاڵی ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌وانه‌ش په‌تاته‌ و ته‌ماته‌ و خه‌یار، ئه‌وه‌ش به‌ئامانجی راگرتنی هاوسه‌نگی نرخه‌كه‌یانه‌ له‌بازاڕه‌ ناوخۆییه‌كان.

محمد خوزاعی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ڕایگه‌یاند، به‌هۆی زیادبونی خواست و نه‌بونی به‌رهه‌می ناوخۆیی، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ڕێگه‌ی به‌ كردنه‌وه‌ی هاورده‌كردنی به‌رهه‌می په‌تاته‌ داوه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌رزه‌كه‌ی نزیكه‌ له‌ كۆتایی هاتنی، كردنه‌وه‌ی ده‌رگای هاورده‌كردنیش كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌رهه‌می ناوخۆیی نابێت، به‌و پێیه‌ی بازاڕه‌ ناوخۆییه‌كان چاودێری ده‌كرێن له‌ ئه‌گه‌ری به‌رزبونه‌وه‌ی نرخه‌كان.

باسی لەوەشکرد، پرۆسەی کردنەوەی هاوردەی بەروبومی کشتوکاڵی، پەتاتە و تەماتە و خەیار و باینجان و بامێ و چەند بەرهەمێکی دیکە لەخۆدەگرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، کردنەوە و داخستنی دەرگای هاوردەکردن بەگوێرەی بەرنامەی ساڵنامەی کشتوکاڵی بەڕێوەدەچێت و تێیدا کۆنتڕۆڵی سەقامگیری بازاڕی ناوخۆ دەکرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار