وه‌زیری دارایی عێراق: له‌ هه‌رێمی كوردستان پێنج ده‌روازه‌ی نافه‌رمی هه‌یه‌

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ته‌یف سامی وه‌زیری دارایی عێراق ڕایگه‌یاند، هیچ ڕێككه‌وتنێك له‌ نێوان ده‌سته‌ی ده‌روازه‌ سنورییه‌كانی فیدڕاڵی و هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ ستانداردكردنی نرخی گومرگی نییه‌.

ته‌یف سامی له‌ میانی میوانداریكردنی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، "هیچ ڕێككه‌وتنێك له‌ گومرگی نێوان ده‌روازه‌ سنورییه‌ فیدراڵییه‌كان و هه‌رێمی كوردستاندا نییه‌، به‌ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه‌ باجی گومرگی هه‌رێم له‌ ده‌روازه‌كانی دیكه‌ی عێراق كه‌متره‌."

جه‌ختیشكرده‌وه‌،کە "ده‌بێت كۆنتڕۆڵی ده‌روازه‌كان دوباره‌ رێكبخرێنه‌وه‌".

هاوکات وه‌زیری دارایی ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕی بۆ جێبه‌جێكردنی ده‌قی یاسای بودجه‌ی دارایی ، بۆ 50%ی داهاتی ده‌روازه‌ سنوورییه‌ فه‌رمییه‌كان بۆ پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان بنێردرێت، وتیشی، "له‌ هه‌رێمی كوردستان پێنج ده‌روازه‌ی نافه‌رمی هه‌یه‌".

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار