ئەڵمانیا مانەوەی سەربازەکانی لە عێراق و هەرێم بۆ ساڵێکی تر درێژکردەوە

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

حکومەتی ئەڵمانیا رایگەیاند بۆ ماوەی ساڵێکی تر سەربازەکانی لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەمێنێتەوە، بەڵام بڕیارەکە هێشتا پێویستی بە پەسەندکردنی پەرلەمان هەیە. 

ئەمڕۆ چوارشەممە 13ی ئەیلولی 2023، حکومەتی فیدڕاڵی ئەڵمانیا رایگەیاند، لەسەر داوای عێراق سوپای وڵاتەکەیان لەو وڵاتە دەمێنێتەوە و "پشتگیریی لە ئاشتی و سەقامگیریی دەکات."

بڕیاربوو ئەرکی سەربازەکانی ئەڵمانیا لە عێراق لە مانگی داهاتوو کۆتایی بێت بەڵام بەپێی بڕیارەکە، تا ساڵێکی تر درێژکرایەوە بۆ 31ی تشرینی یەکەمی 2024.

حکومەتی ئەڵمانیا دەشلێت، بڕیارەکە پێویستی بە پەسەندکردنی پەرلەمان هەیە کە تێیدا 500 سەربازی ئەڵمانی لە عێراق جێگیر دەکرێن و تێچووی جێگیرکردنی سەربازەکان نزیکەی 100 ملیۆن دۆلارە.

ئەڵمانیا لەساڵی 2014ەوە یەکێک بوو لەو وڵاتانەی هاوپەیمانان کە زۆرترین هاوکاری عێراق و هەرێمی کوردستانی کردووە بۆ تێکشکاندنی داعش.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار