له‌شارى حه‌سه‌كه‌ شه‌ڕێكى قورسه‌

12 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە شاری حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان، شەڕ و پێکدادان لە نێوان سوپای سووریا و هێزەکانی بەرگریی نیشتمانی روویدا و بەردەوامە. بەهۆی شەڕەکەوە دەیان خێزان ئاوارەبوون و دەوامی قوتابخانەکانیش وەستێندراوە.

زۆرینەی سنووری پارێزگای حەسەکە لە ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سووریای دیموکرات – هەسەدە دایە، تەنها ناوچەیەک نەبێت پێی دەگوترێت، "ناوچەی چوارگۆشەی ئەمنی"، لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی سووریادایە و شەڕ و پێکدادانەکە لەوێ روویداوە.

هەرچەندە دەگوترێت ژمارەیەک سەرباز و چەکدار لە هەردوولا کوژراو و برینداربوون، بەڵام تا ئێستا میدیای فەرمی سووریا و لایەنە پەیوەندیدارەکان هیچ ئامارێکی فەرمییان لەوبارەوە بڵاونەکردووەتەوە. 

لەبارەی هۆکاری روودانی شەڕەکەش، سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کرد، ماوەی چەند رۆژێکە حکومەتی سووریا هەوڵدەدات عەبدولقادر حەمۆ، فەرماندەی هێزەکانی بەرگریی نیشتمانی بگۆڕێت، بەهۆی بوونی ناکۆکی لەگەڵ سەرۆکی عەشیرەتی جبوور، بەڵام عەبدولقادر حەمۆ ئەو چەندەی رەتکردووەتەوە و بەهۆیەوە شەڕ و پێکدادان روویداوە.

بەگوێره‌ى زانیاریه‌كان لەشەوی ڕابردووەوە تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەڕ بەردەوام بوه‌و خەڵکی حەسەکەش بەهۆی سه‌ختى شه‌ڕه‌كه‌وه‌ ترسێكى زۆریان هه‌یه‌و سەرجەم قوتابخانەو فەرمانگە بازرگانییەکانی ناوچه‌ى ئەمنی ژێر ده‌سه‌ڵاتى هێزه‌كانى سوریا داخراون.

دیفاع ئەلوەته‌نی لەساڵی 2011 لەلایەن حکومەتی دیمەشقەوە لەگەڵ دەستپێکردنی شۆڕشی سوریا دامەزراوه‌.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار