سودانی: دانوستانمان لەگەڵ لایەنی تورکی ھەیە بۆ جیاکردنەوەی ھەناردەی نەوت لە دۆسیە یاساییەکانی تر لە دادگا
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی بلۆمبێرگی ھەواڵیی ئەمریکیی لە نیویۆرک ڕایگەیاندوە، چاوەڕوانی لایەنی تورکین بۆ دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوت لەڕێگای ھێڵی تورکیاوە.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 21ـی ئه‌یلوولی 2023) محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی بلومبێرگی ئه‌مه‌ریكی رایگه‌یاند، عێراق ده‌بێته وڵاتێكه كارا له بازاڕه‌كانی غازی جیهانی، جه‌ختیشیكرده‌وه چاوه‌ڕوانی رێكاره‌كانی توركیان بۆ دووباره هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت به‌تایبه‌تی نه‌وتی به‌رهه‌مهێنراوی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركییه‌وه، ده‌شڵێت، ئه‌م پرسه له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی گشتی وڵات دایه.
لە چاوپێکەوتنەکەیدا سودانی ڕایگەیاندوە، ھەوڵ بۆ نرخێکی لۆژیکی دەدەین بۆ نەوت، کە تێیدا زامنی بەرژەوەندی وەبەرھێنەران و بەکاربەران بکرێت، ئێمە نرخێکی جێگیرمان نییەو وای دەبینین نرخی گونجاو بۆ نەوت بڕی ٨٥ بۆ ٩٠ دۆلارە بۆ ھەر بەرمیلێک.
دەشڵێت” عێراق دەبێت بە وڵاتێکی کارا لە بازاڕی غازدا”.
لەبارەی سکاڵاکەیان دژی تورکیا، محەمەد شیاع سودانی ڕایگەیاندوە، سکاڵامان لەدژی یەکتر ھەیە لە دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتیی، بەڵام دانوستانمان لەگەڵ لایەنی تورکی ھەیە بۆ جیاکردنەوەی دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوت لە دۆسیە یاساییەکانی تر لە دادگا.
ئەوەشی خستوەتەڕوو، ڕاوەستانی ھەناردەی نەوت زیان بە ھەموو لایەنەکان دەگەیەنێت بە لایەنی تورکیاشەوە، چاومان بەو کۆمپانیا ئەمریکیانە کەوتووە کە لە ھەرێمی کوردستان کاردەکەن و ئارەزوویان ھەیە بۆ کارکردن لە بەشەکانی تری عێراق.
هه‌روه‌ها سوودانی گوتی، عێراق نابێته گۆڕه‌پانی پاكتاوكردنی ململانێ و پێكدادانی هێزه‌كان. روونیشیكرده‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا له ده‌ره‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی. روونیشیكرده‌وه، لیژنه‌ی ئه‌مه‌ریكی و عێراقی تاوه‌كو كۆتایی ئه‌م مانگه سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته كۆده‌بنه‌وه.
ماوەی سێ ڕۆژە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق و شاندێكی یاوەری بۆ بەشداریكردن لە خولی ٧٨مینی كۆبوونەوەكانی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە ئەمریكایە، بڕیاریشە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لەگەڵ جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا كۆببێتەوە.