سەرۆکی ئێران: چیتر رێ نادەین هیچ گروپێکی چەکدار لە نزیک سنورەکانمان بێت

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆکی ئێران لەبارەی رێککەوتنی ئەمنی عێراق و ئێران رایگەیاند، هەنگاوێکی ئەرێنییە و ناهێڵن هیچ گروپێکی چەکدار لەنزیک سنورەکانی هەرێمی کوردستان چالاک بن.

ئیبراهیم رەئیسی لەمیانی رێورەسمی ساڵیادی دەستپیکی شەڕی ئێران و عێراق وتارێکی پیشکەش کرد و سەبارەت بە رێککەوتنەکە وتی، "چەککردنی گرووپە چەکدارەکان"ی نشتەجێی عێراق هەنگاوێکی ئەرێنی بووە. 

رێککەوتنەکە کۆتا وادەی 19ی ئەم مانگە بوو، کە وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەڵێت بەتەواوی جێبەجێکراوە و حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان چەککراون و دوورخراونەتەوە لە سنوری ئێران.

سەرۆکی ئێران لەسەر رێککەوتنەکە وتی، "ئێمە رێگە نادەین هیچ گروپێکی چەکدار لە نزیک سنورەکانی ئێران چ لە ناو هەرێمی کوردستان و چ لە هەر شوێنێکی دیکە چالاک بێت و دەبێ دڵنیا بینەوە ئەو گروپە چەکدارانە چەک دەکرێن."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار