سودانی: هیچ کێشەیەکی سیاسی لەنێوان عێراق و هەرێم نییە
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند هیچ کێشەیەکی سیاسی لەنێوان بەغدا و هەولێر نییە ئەوەی هەیە کێشەی داراییە کە تێپەڕێندراوە، دەشڵێت، "لە هیچ لایەنێکی دەرەکی قبوڵ ناکەین بیەوێت گۆڕانکاری لە عێراق دروست بکات."
لەمیانی پانێڵێکدا له كۆبوونهوهكانی كۆمهڵهی گشتی نهتهوه یهكگرتووهكان و ئهنجومهنی پهیوهندییهكانی دهرهوهی ئهمهریكا، سودانی سەبارەت بە سەرەوەری عێراق رایگەیاند، "لە هیچ لایەنێکی دەرەکی قبوڵ ناکەین، ببێتە لایەنی سێیەم بۆ گۆڕانکاری سیاسی لە عێراق... بڕیارەکانی عێراق بڕیاری نیشتمانین و لە بەرژەوەندی ئەمریکا و ئێران و تورکیا نییە."
لەسەر ناکۆکییەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق، سەرۆکوەزیرانی عێراق وتی، "هیچ قەیرانێکی سیاسی لە نێوان هەرێم و بەغدا نییە، تەنها کێشەی دارایی هەیە ئەویش لەرێی هەماهەنگی و گفتوگۆوە تێپەرێندراوە،
سودانی باسی لەوەشکرد، "هەرێمی کوردستان بکەرێکی سەرەکی کاری سیاسی عێراقە، هەروەها بەشێکی گرنگی پڕۆژە ئابورییەکانە کە سودی بۆ هەموو عێراقییەکان هەیە."