وەزیری بەرگری تورکیا : داوا لە سەرۆکی یەکێتی دەکەین پەیوەندییەکانی لەگەڵ پە*کە* کە بپچرێنێت
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزیری بەرگری تورکیا لە چاوپێکەوتنێکدا پەیامێک بۆ باڤڵ تاڵەبانی دەنێرێت و دەڵێت، "بە بەردەوامی" هۆشداری بە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەدەن" و داوایشی لێ دەکەن کە پەیوەندییەکانی لەگەڵ پەکەکە بپچڕێنێت.
یەشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەیەکی وڵاتەکەی، سەبارەت بە هێرشەکانی وڵاتەکەی بۆسەر خاکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەسەر کار و چالاکییەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە بە بەردەوامی هۆشداری دەدەنە بافڵ تاڵەبانی.
وتیشی "بە بافڵ تاڵەبانی دەڵێین ئەمە هەرچۆنێک بێت لە دژی ئێوە دەبێت. ئێمە چاودێریی هەموو کار و چالاکییەکانیان دەکەین. ئەم شتانە لەگەڵ دۆستەکانمان لە عێراق و پارتی دیموکراتی کوردستان باس دەکەین."
گولەر ئهوهشى ڕاگهیاندوه، چاودێریی جموجۆڵهكانی یەکێتی دەکەینو تێبینییەکانی خۆشمان بەعێراقو پارتی دەدەین".
وەزیری بەرگری تورکیا باسى لهوهكردوه، "ئێمه چەندینجار هۆشداریمان بەیەکێتیداوە، بەهۆی داخستنی فڕۆکەخانەی سلێمانیش پەیوەندییەکانمان بەتەواوی لەگەڵ یەکێتی پچڕاندوە".
ئامارێکی رێکخراوی CPT دەریدەخات کەساڵی 2022 کوشندەترین ساڵ بووە لەساڵی 2015ەوە بۆ کوژرانی خەڵکی سڤیل بەهێرشی تورکیا لەهەرێمی کوردستان.
لەساڵی 2023ش، تورکیا 87 پێگەی بەئامانج گرتووە لەهەرێمی کوردستان، لەوبارەیەوە کامەران عوسمان، ئەندامی رێکخراوی CPT بەهاوڵاتی وت، «لە 1ی کانونی دووەمی 2022 تا 18ی ئەیلولی 2023 تورکیا 87 پێگەی لەهەرێمی کوردستان بەئامانج گرتووە لەڕێی درۆن و فرۆکەی جەنگی و ئۆپەراسیۆنەکانیەوە».
بەپێی بەدواداچوونی هاوڵاتی لەڕۆژی 6ی مانگی رابردوو، واتە مانگی ئاب، تا 18ی ئەم مانگە، تورکیا پێنج هێرشی درۆنی لەناوچەکانی سلێمانی ئەنجامداوە کە ناوچەی مەدەنین و دوورن لەپێگە سنورییەکان.