ئیتلاعات: هێرشێکمان بۆ سەر تاران هەڵوەشاندەوە؛ بەشێک لە ئەنجامدەرانی پەیوەندیان بە گروپی تەکفیریەوە هەیە لە هەرێمی کوردستان

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێران بڵاویکردەوە، بەرپرسانی ئێران 30 بۆمبیان پووچەڵکردووتەوە کە پلان وابووە لە تارانی پایتەختدا بە یەک جار و لە یەک کاتدا بەتقێندرێنەوە و 28 کەسیشیان دەستگیرکردووە کە سەر بە داعشن.

تەسنیم بەیاننامەیەکی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێرانی بڵاوکردووتەوە کە تێیدا هاتووە، "هەندێک لەو کەسانە ئەندامی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) و ئەنجامدەرانی ئەو هەڵمەتە مێژووی پەیوەندییان هەیە لەگەڵ گروپە تەکفیرییەکان لە سوریا، ئەفغانستان، پاکستان و هەرێمی کوردستانی عێراق."

داعش بەرپرسیارییەتی چەندین هێرشی هەڵگرتووە لە رابردوودا لە ئێران، لەوانە ‌هێرش بۆ سەر پەرلەمان و گۆڕی ئایەتوڵا خومەینی لە ساڵی 2017. 

بەم دواییانەش داعش بەرپرسیارییەتی هێرشێكی بۆ سەر مەزارگەیەکی شێعەکان راگەیاند لە شیراز کە تێیدا 15 کەس کوژران.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار