نزیکەی پێنج هەزار ئەرمەنی ناگۆرنۆ قەرەباغ ئاوارەی ئەرمینیا بوون

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

دوای ئەوەی بەتەواوی ئازربایجان دەستی بەسەر هەرێمی ناگۆرنۆ قەرەباغدا گرت، هەزارەها ئاوارەی هەرێمەکە روو لە ئەرمینیا دەکەن. 

ئەمڕۆ دووشەممە 25ی ئەیلولی 2023، میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردەوە کە تا ئێستا چوار هەزار و هەزار و 850 کەس لە هەرێمی ناگۆرنۆ قەرەباغ بەرەو ئەرمینیا ئاوارە بوون دوای ئەوەی کە لە رۆژی چوارشەممەی رابردووەوە هەرێمەکە لەلایەن ئازربایجانەوە کۆنترۆڵکرا. 

حکومەتی ئەرمینیا دەڵێت، توانای هەیە 40 هەزار ئاوارە لەخۆبگرێت و هۆشداری ئەوەیداوە ئەوانەی لە هەرێمەکە نارۆنە دەرەوە رووبەرووی پاکتاوی رەگەزی دەبنەوە، بەڵام ئازربایجان دەڵێت وەک هاوڵاتییەکی یەکسانی ئازربایجان مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت. ناگۆرنۆ قەرەباغ شوێنی دانشتوانی 120 هەزار ئەرمەنییە.

لە یەکشەممەی رابردوو ئازربایجان ئۆپەراسیۆنێکی خێرای ئەنجامدا و توانی لەماوەی 24 کاتژمیردا هەرێمەکە کۆنترۆڵ بکات رۆژی چوارشەممە بەرپرسانی هەرێمەکە چەکیان دانا. ئازربایجان دەیەوێت هەرێمەکە بکاتە بەشێک لە ئازربایجان.

ناگۆرنۆ قەرەباغ لەرووی نیودەوڵەتییەوە بە فەرمی وەک بەشێك لە ئازربایجان دانیپێدانراوە بەڵام ماوەی سێ دەدەیەیە هەرێمێکی سەربەخۆیە و لەلایەن نەژادی ئەرمەنییەوە حوکم دەکرێت و وڵاتی ئەرمینیاش هاوکاریان دەکات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار