رۆژێك له‌هه‌فته‌ی داهاتوو كرایە پشوو

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕۆژێك پشووی لە هەفتەی داهاتودا لە سەرجەم دامودەزگاکان ڕاگەیاند.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی سكرتارییه‌تی گشتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق فه‌رمانیكردووه‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو 3 – 10 – 2023 بكرێته‌ پشووی فه‌رمی

پشووەکە بەبۆنەی ڕۆژی نیشتیمانی کۆماری عێراقەوەیە و دامو دەزگا خزمەتگوزارییەکان ناگرێتەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ساڵی 2008 ڕۆژی 3ی تشرینی یەکەم وەکو ڕۆژی نیشتیمانی عێراق دیاریکرا و هاوکاتە لەگەڵ سەربەخۆیی عێراق لە ئیپمڕاتۆریەتی بەریتانیا لە 3ی تشرینی یەکەمی 1932دا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار