زیاتر لە نیوەی دانیشتوانی ناگۆرنۆ قەرەباغ ئاوارە بوون

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، ئاوارەبوونی دانیشتوانی هەرێمی ناگۆرنۆ قەرەباغ بەرەو ئەرمینیا بەردەوامە و دواترین ئامار ئاماژە بەوە دەکات کە زیاتر لە نیوەی دانیشتوانی هەرێمەکە، ناوچەکەیان چۆڵکردووە. 

بەپێی هەواڵەکەی رۆیتەرز کە لە زاری سەرکوەزیرانی ئەرمینیا وەریگرتووە، زیاتر لە 65 هەزار کەس لە هەرێمەکەوە روویان لە ئەرمینیا کردووە، ئەمەش زیاتر لە نیوەی دانیشتوانی هەرێمەکە کە ژمارەیان 120 هەزار کەسە. 

ئاوارەبوونی نەژادە ئەرمەنییەکان دوای ئەوە هات کە هەفتەی رابردوو ئازربایجان لە ئۆپەراسیۆنێکدا توانی تەواوی هەرێمەکە کۆنتڕۆڵ بکات و دانیشتوانی ناوجەکە ترسی ئەوەیان هەیە کە رووبەرووی پاکتاوی نەژادی ببنەوە هەرچەندە کە بەرپرسانی ئازربایجان هۆشداریانداوە کە وەک هاوڵاتیی "یەکسان" مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.

ماوەی سێ دەیە بوو هەرێمەکە لە ژێر دەسەڵاتی نەژادە ئەرمەنییەکاندا بوو هەرچەندە هەرێمەکە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بە بەشێک لە ئازربایجان ناسراوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار