لە یەکەم ساڵیادی "هەینی خوێناوی زاهیدان" زیاتر لە ٢٣ کەس برینداربوون

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە یەکەم ساڵیادی کۆمەڵکوژییەکەی زاهیدان ناسراو بە (هەینی خوێناوی زاهیدان) بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانەوە زیاتر لە ٢٣ کەس برینداربوون کە  چوار لە بریندارەکان منداڵن .

ئەمڕۆ هەینی یەکەم ساڵیادی هەینی خوێناوی بوو لە زاهیدان بەهۆیەوە گرژی لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان درووست بووژمارەیەک هاوڵاتی بریندار بوون هاوکات ،بە پێی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی بڵاوکراونەتەوە  هێزە ئەمنییەکان گەمارۆی مزگەوتی " مەکی"یان داوەو تەقە لە خەڵک دەکەن.

بە گوێرەی ئەو هەواڵانەش کە سەرچاوەکانی هەواڵ لە ئێران بڵاویانکردۆتەوە لە ساڵیادی ئەو ڕۆژەدا خەڵکی سنە لە سێ شاری زاهیدان، خاش و تەفتان رژاونەتە سەر شەقامەکان و دژی حکوومەت و رێبەری کۆماری ئیسلامی دروشمیان وتۆتەوە.

هاتنە سەرشەقامی خەڵک و خۆپیشاندانی خەڵک لە کاتێکدایە بە پێی راپۆرتەکان، هێزێکی زۆری سەربازی نێردراوەتە پارێزگای سیستان و بەلووچستان و زاهیدان و شارەکانیتری ئەم پارێزگایە گەمارۆ دراون هەوڵیان داوە خەڵک بترسێنن.

بە پێی زانیارییەکان هێزە ئەمنییەکانی ئێران بە چەکی جەنگی سووک و نیوەقورس تەقەیان لە خەڵک کردووە، لە زاهیدان مزگەوتی مەکی بە چەکی قورس تەقەی لێکراوە.

رۆژی ٣٠ ئەیلوولی ٢٠٢٢، خەڵکی بەلووچ بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بەرپرسێکی باڵای حکومەتی وڵآتەکە بە تاوانی دەستدرێژیکردنە سەر کچێکی بەلووچ خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و لە لایەن بەرپرسە سەربازییەکانەوە فەرمانی تەقەی راستەوخۆ درا و بە پێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی  "حال وش" ١٢١ کەس گیانیان لە دەستدا.

ئەو هەینییە بە "هەینی خوێناوی"نناوی دەرکرد و خەڵکی زاهیدان لە ٣٠ ئەیلوولی ٢٠٢٢ ەوە بە رێبەری مەولەوی عەبدولحەمید، پێش نوێژی مزگەوتی مەکی، هەموو هەینییەک دوای نوێژی هەینی دژی دەسەڵات خۆپیشاندان ئەکەن و لە ساڵی رابردوودا لە بزووتنەوەی ژینادا دەوری بەرچاویان بووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار