بەهۆی مەترسی بوونی بومب فڕۆکەخانەیەکی ئەڵمانیا سەرجەم گەشتەکانی ڕاگرت
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وتەبێژی پۆلیسی فیدڕاڵی ئەڵمانیا رایگەیاندوە، فڕۆکەخانەی هامبۆرگ ئهمڕۆ دوشەممە گەشتە ئاسمانییەکانی راگرت، لەکاتێکدا زانیاری بە پۆلیسی وڵاتەکە گەیشتوە لەبارەی بونی هەڕەشە یان بومب لەناو فڕۆکەیەکدا کە لە تارانەوە هاتوە و 168 سەرنشینی هەڵگرتوە.
فڕۆکەخانەی هامبۆرگی ئەڵمانیا له ماڵپهڕی تایبهتی خۆی بڵاویكردهوه، "بەهۆی ڕێوشوێنەکانی پۆلیسەوە هیچ هەڵفڕین و نیشتنەوەیەک رونادات و تهواوی گهشتهكان راگیراون".
بەگوێرەی لێدوانی وتەبێژی پۆلیسی فیدڕاڵی ئەڵمانیا بۆ ئاژانسی ڕۆیتەرز، "فڕۆکەخانەی هامبۆرگ ئهمڕۆ دوشەممە گەشتە ئاسمانییەکانی راگرت، لەکاتێکدا زانیاری بە پۆلیسی وڵاتەکە گەیشتوە لەبارەی بونی هەڕەشە یان بومب لەناو فڕۆکەیەکدا کە لە تارانەوە هاتوە و 168 سەرنشینی هەڵگرتوە.
ئهو ههواڵه له یهكهمین رۆژی کۆبونەوەی تایبەتی حکومەتی ئەڵمانیا و فڕەنسا لە هامبۆرگ هات كه ههریهكه له ئۆلاف شۆڵز، راوێژکاری ئەڵمانیا و ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆک فڕهنسا ئامادەبون.