نەتەوە یەکگرتوەکان: سبەینێ یەکەم کاروانی فریاگوزاری سەرەتایی دەگاتە غەززە
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە هەماهەنگی مانگی سوری میسر، سبەینێ شەممە یەکەمین کاروانی هاوکاری مرۆیی لە دەروازەی رەفەح-ەوە رەوانەی غەززە دەکەن.
مارتین گریفیتس، هەماهەنگیکاری کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، سبەینێ شەممە یەکەمین کاروانی هاوکاری مرۆیی لە دەروازەی رەفەح دەگاتە غەززە و وتی:" لەگەڵ لایەنەکانی شەڕ لە پەیوەندیداین بۆ ئەوەی پرۆسەی گەیاندنی هاوکاریی مرۆیی بۆ غەززە پارێزراوبێت و بە زووترین کات بگاتە دانیشتوانەکەی".
ئەوەش لە کاتێکدایە کە ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس ڕایگەیاندوە، دیواری چیمەنتۆ لهسهر سنورهكان لابراون وەک ئامادەکارییەک بۆ کردنەوەی دەروازەی رەفح بۆ یارمەتیدان بۆ کەرتی غەززە.
لای خۆیەوە ئهنتۆنیۆ گۆتێرێز، سكرتێری گشتی نهتهوهیهكگرتووهكان له دهروازهی رهفهحهوه رایگهیاند، دانیشتوانی غهززه بههۆی نهبوونی ئاو و كارهبا له دۆخێكی خراپ و سهختدان.
وتیشی"سهرباری رێككهوتن، رهنگه كێشه بێته رێگهی گهیاندنی هاوكارییه مرۆییهكان بۆ غهززه".
لایخۆیەوە سوپای ئیسرائیل رایگەیاندوە، "وادەی هاتنە ناوەوەی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ ناو غەززە لە ڕێگەی دەروازەی ڕەفحەوە دیاری دەکرێت"، بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر ئاشکرا بکات.
هاوكات نوسینگەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری مرۆیی لە جنێڤ ئهمڕۆ هەینی رایگەیاند، دانوستانی پێشکەوتو لەگەڵ هەمو لایەنە پەیوەندیدارەکان بە ململانێی نێوان ئیسرائیل و حەماس ئەنجام دەدەن بۆ دڵنیابون لەوەی کە هاوکارییەکان بەمزوانە دەست بە هاتنە ناو غەززە دەکەن.
ڕۆژی 7 ی تشرینی یەکەمی 2023، بزووتنەوەی حەماس لە ئاسمان و وشکانی هێرشیکردەسەر ئیسرائیل و پێنج هەزار مووشەکەی ئاڕاستەی سنوورەکانی ئەو وڵاتە کرد.
لە وەڵامی هێرشەکانی بزووتنەوەی حەماس، سوپای ئیسرائیل ئۆپراسیۆنی شمشێری ئاسنینی راگەیاند، بەهۆی ئەو هێرشانەوە تا ئێستا زیاتر لە 4137 کەس لە کەرتی غەززە کوژراون کە زۆرینەیان ژن و منداڵن، ژمارەی بریندارەکانیش 10 ههزاری تێپهڕاندوه.
وهزارهتی تهندروستی ئیسرائیلیش رایگهیاند، بههۆی جهنگ و ئاڵۆزییهكانی نێوان حهماس و ئیسرائیل، تا ئێستا 1400 ئیسرائیلی كوژراون و 4834 كهسیش برینداربوونه.