ئەمریکا هۆشداری بە هاوڵاتیانی دەدات سەردانی عێراق نەکەن

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هۆشداری دەدات بە هاوڵاتینای سەردانی عێراق نەکەن لەبەر چەند هۆکارێکی مەترسیدار کە یەکێک لەوانە هێرشە بۆ سەر هیزەکانی وڵاتەکە لە عێراقدا. 

لە ئاگادارییەکەدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، "سەردانی عێراق مەکەن بە هۆکاری هەبوونی تیرۆریزم، رفاندن، ململانێی سەربازی، پشێوی ناوخۆیی و توانای سنورداری ئەرک [بالیۆزخانە و کونسوڵخان]ی ئەمریکا بۆ پارێزگاریکردن لە هاوڵاتیان."

لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە داوا لە ئەندامانی خێزانی کارمەندانی "ناپیویست" و خۆیان کراوە کە لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق و کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر چۆڵبکەن "بەهۆی زۆربوونی هەڕەشەکان دژی کارمەندانی ئەمریکی و  بەرژەوەژدنییەکانی ئەمریکا."

لەدوای شەڕی حەماس و ئیسرائیل لە ٧ی ئەم مانگە هێرشەکان بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا  لە عێراق و هەرێمی کوردستان زیادیکردووە و تا ئێستا جارێک هێرشکراوەتەسەر بنکەی سەربازی هەریر لە هەولێر و چەند جارێکی بۆ بنکەی سەربازی عەین ئەسەد. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار