ئه‌ردۆغان داواكاری‌ سویدی‌ بۆ ئه‌ندامبوون له‌ ناتۆ واژوو كرد

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان پرۆتۆکۆڵی بەشداری سویدی لە ناتۆ واژوو کرد.

سەرۆکایەتی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی بڵاویکردەوە: "پرۆتۆکۆڵی بەشداری سوید لە ناتۆ، لە بەرواری ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لەلایەن سەرککۆمار، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان واژوو کرا و ڕەوانەی پەرلەمان کرا".

دوای ئەوەی یاداشتنامەکە گەشتە دەست سەرۆکایەتی پەرلەمان دواتردەننێررێتە لیژنەکانی پەیوەندییەکانی دەرەوە و ئاسایش و بەرگری.

دوای پەسندکردنی لەلایەن لیژنەکانی پەیوەندییەکانی دەرەوە و ئاسایش و بەرگری رۆژێک بۆ دەنگدان لەسەر یاداشتنامەکە لەلایەن ئەنجوومەنی گشتیی پەرلەمانی تورکیا دیاریدەکرێت و دەخرێتە دەنگدان.

لە ماوەی رابردو بەهۆی رێکخستنی چالاکییەک و سوتاندنی قورئان تێیدا و پشتیوانیکردنی پۆلیس لە چالاکییەکە، ناکۆکی لەسەر بە ئەندامبونی سوید لە هاوپەیمانی ناتۆ دروستبو، تورکیا کە یەکێکە لە ئەندامانی ئەو هاوپەیمانێتییە رازی نەبو واژۆ لەسەر پەیوەندیکردنی ئەو وڵاتە بکات.

هاوپەیمانێتی باکوری ئەتلەسی "ناتۆ" لە 31 ئەندام پێکدێت و زۆربەیان وڵاتانی رۆژهەڵاتی ئەوروپان،  بۆ پەیوەندیکردنی وڵاتێکی نوێ بەو هاوپەیمانێتییە پێویستە هەر 31 ئەندامەکە رازی ببن، لە ئێستادا تەنها تورکیا و هەنگاری ماون واژۆ لەسەر پەیوەندیکردنی سوید بە هاوپەیمانێتی ناتۆوە بکەن.

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار