پێنتاگۆن: ئەو هێرشانەی کراوەتە سەر بنکەکانمام پوچەڵکراونەتەوە و زیانیان نەبووە

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، هێرشی ئاسمانی کراوەتە سەر هێزەکانیان لە بنکەی سەربازی تەنەف لە سوریا، بەڵام هیچ زیانی نەبوە و پوچەڵکراوەتەوە، جگە لەوەی هەر ئەمڕۆ هێرش کرایە سەر بنکەی سەربازی مالکیة لە حەسەکە.

پاتریک رایدەر وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا "پێنتاگۆن" لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشکراوەتە سەر هێزە ئەمریکییەکان لە بنکەی سەربازی تەنەف لە سوریا.

لە دوای سەرهەڵدانی گرژییەکانی نێوان سوپای ئیسرائیل و هێزەکانی سەر بە بزوتنەوەی حەماس لە رۆژی 7ی مانگی (تشرینی یەکەم/10) گروپە چەکدارییەکانی عێراق چەندین هێرشی ئاسمانیان ئاڕاستەی بنکەی سەربازی هێزەکانی ئەمریکا کردوە تەنها لە عێراق و هەرێم  حەوت جار هێرشی ئاسمانی کراوەتە سەر بنکەی هێزەکانی ئەمریکا، بەڵام زۆربەیان زیانیان کەمبوە یاخود پوچەڵکراونەتەوە، هێرشەکانیش بۆ سەر بنکەی سەربازی عەین ئەسەدی پارێزگای ئەنبار و بنکەی سەربازی هەریر لە پارێزگای هەولێر بوە. 

هاوکات رۆژی (22ـی تشرینی یەکەمی 2023) وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، هۆشداری دایه‌ دیپلۆماتكار و هاووڵاتییانی، كه‌ له‌ رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غداوه‌ گه‌شت نه‌كه‌ن.

لەدوای پەرەسەندنی ململانێکان لەنێوان ئیسرائیل و حەماس، گرووپ و هێزە چەکدارییەکان، چەند جارێک هەڕەشەیان لە هێزەکانی ئەمەریکا کردووە و لەبەرامبەریشدا، وتەبێژی پنتاگۆن، پات رایدەر رایگەیاندبوو، ژمارەی فڕۆکە جەنگییەکانیان لە ناوچەکە زیاد دەکەن، هەروەها دوای هێرشەکانی سەر عێراق و سووریا رێوشوێنی پێویست دەگەرنەبەر.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار