سەرۆکی روسیا: ئەمریکا سوودمەندی سەرەکی ناسەقامگیری جیهانە
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆکی روسیا رایگەیاند ئەمریکا بەرپرسیارە لە ناهەمواری بارودۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و خۆی و شوێنکەوتەکانی سودی لێدەبینن.
ڤلادمیر پوتن سەرۆکی روسیا لە پەیامێکدا رایگەیاند، ئەمریکا بەرپرسیارە لەو "وێرانکاری و کوشتارگەیەی" لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەیە، تاکە لایەنیش کە سود لە تێکچونی سەقامگیری جیهان دەبینن ئەمریکا و شوێنکەوتەکانین.
سەرۆکی ڕوسیا لە بەیاننامەیەکی تەلەفیزیۆنیدا بۆ ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش و حکومەت و سەرۆکی دەزگاکانی جێبەجێکردنی یاسای وڵآتەکەی وتی،" کێ ئەو ئاژاوە کوشندەیەی ڕێکدەخستووە و کێ سوودمەند دەبێت لێی، بە بۆچوونی من، ئێستا ئاشکرا بووە... ئەوە دەسەڵاتدارانی ئێستای ئەمەریکا و مانگی دەستکردەکانیانن کە سوودمەندی سەرەکی ناسەقامگیری جیهان و کوشتنی فەلەستینییەکانی غەزە و پشت ڕووداوەکانی ئۆکرانیا و عێراق و سوریا بوون.."
ئەوەش لە کاتێکدایە لە ئێوارەی رۆژی یەکشەممە، ژمارەیەکی زۆری خەڵکی روسی بە دروشمی "دژە جولەکە" هەڵیان کوتایە سەر فڕۆکەخانەی مەخاچکالای لە داغستان و بە دوای ئەو کەسانە دەگەڕان کە لە تەلئەبیبەوە سەردانی روسیایان کردبو.