یونسێف هۆشداری دەدات؛ غەززە بۆتە گۆڕستانی منداڵان
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سندوقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسێف)، زەنگی ئاگادارکردنەوەیان لەبارەی بارودۆخی منداڵان لە کەرتی غەززە لێدا و وەزارەتی تەندروستی غەززەش دەڵێت ژمارەی کوژراوان بۆ هەشت هەزارو 500 بەرزبۆتەوە .
وهزارهتی تهندروستی له غهززه ئهمڕۆ سێشهممه ڕایگهیاند ژمارهی كوژراوانی غهززه بۆ ههشت ههزار و 525 كهس بهرزبوهتهوه و دو ههزار و 187 كهسیان ژنن.
تەندروستی غەززە دەشڵێت لەناو ژمارەی کوژراواندا سێ ههزار و 542 كهسیان منداڵن هاوکات یونسێف ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند "غەززە دەگۆڕێت بۆ گۆڕستانی منداڵان، ئێمەش نیگەرانین لە زیادبوونی مردن لە نێوانیاندا لە شارەکەدا".
هاوکات بە گوێرەی داتاکانی ئەو ڕێکخراوە، تائێستا 940 منداڵ لە غەززە بێسەروشوێنن و ڕۆژانە بەگوێرەی وەزارەتی تەندروستی غەزە، زیاتر لە 480 منداڵ دەبنە قوربانی.
بەگوێرەی یونسێف منداڵان لە ئیسرائیلیش زەرەرمەندی ئەم جەنگەن و دەڵێن زیاتر لە 30 منداڵی ئیسرائیلی کوژراون، و بەلایەنی کەمەوە 20 منداڵ لە کەرتی غەزە بە بارمتە ماونەتەوە،و چارەنووسیان نەزانراوە.
یەونسێف دەشڵێت، غەزە یەکێکە لەو ناوچانەی کە ژمارەیەکی زۆر خەڵک بە شێوەیەکی چڕ لە ناوچەیەکی ڕوبەر بچوکدا دەژین کە زیاتر لە دوو ملیۆن کەسی تێدایە و نزیکەی نیوەیان منداڵن و لەگەڵ نەمانی ئاوی خواردنەوە هاوڵآتییان ناچار دەبن پەنا بۆ سەرچاوەی ئاوی پیس بەرن ئەمەش دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە گوازراوەکان یانیش خەڵک بەهۆی وشکبوونەوە و نەخۆشییەوە دەمرن، لەگەڵ ئەوەی منداڵان زۆرترین زیانیان بەردەکەوێت.
هاوکات بە گوێرەی ئەو ڕێکخراوە توندوتیژی و شڵەژان دەتوانێت فشاری ژەهراوی دروست بکات لەسەر منداڵآن ، کە دەتوانێت دەستێوەردان بکات لە گەشەی جەستەیی و زانستی و ببێتە هۆی کێشەی تەندروستی دەروونی لە هەردوو ماوەی کورت و درێژدا. تەنانەت پێش ئەم دوایین بەرزبوونەوەیە، زیاتر لە 812000 منداڵ لە غەزە، کە سێ چارەکی تەواوی دانیشتوانی ئەو وڵاتەیە، بەوە دەستنیشان کرابوون کە پێویستیان بە چارەسەر و پشتیوانی دەروونی و کۆمەڵایەتی هەیە.