نێچیرڤان بارزانی سەردانی فەرەنسا دەکات و لەگەڵ ماکرۆن کۆدەبێتەوە
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆکایەتی هەرێم رایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم لەسەر بانگێشتی سەرۆکی فەرەنسا دەچێتە وڵاتەکە و لەسەر چەند پرسێکی تایبەت بە عێراق و هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2ی تشرینی دووەمی 2023، سەرۆکایەتی هەرێم رایگەیاند نێچیرڤان بارزانی له‌سه‌ر بانگهێشتى فه‌رميى ئيمانیۆل ماكرۆن، سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا سه‌ردانى پاريس ده‌كات و بڕیارە باس لە په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و بره‌ودان به هاوكاريى هاوبه‌ش و دۆخى عێراق و ناوچه‌كه به‌گشتى بکەن.
هاوکات سەرۆکایەتی فەرەنسا بڵاویکردەوە کە رۆژی هەیینی کاتژمێر 1ی دوانیوەڕۆ بەکاتی هەرێمی کوردستان ئیمانیۆل ماکرۆن لە کۆشکی ئیلیزێ پێشوازی لە سەرۆکی هەرێم دەکات.
تا ئێستا چەند جارێک نێچیرڤان بارزانی سەردانی فەرەنسای کردووە و دواین جاریش لە مانگی تەمموزی 2019 بوو کاتێک سەردانی کۆشکی ئیلیزێی کرد و لەگەڵ سەرۆکی فەرەنسا کۆبوویەوە. ئیمانیۆل ماکرۆنیش تا ئیستا جارێک سەردانی عێراق و هەرێمی وکردستانی کردووە کە لە ئابی 2021دا بوو.