وەزیری بەرگری ئیسرائیل: هێزەکانمان گەیشتونەتە ناوەڕاستی غەززە
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
فەرماندەیەکی سەربازیی ئیسرائیل رایگەیاندوە، هێزەکانیان پێشڕەوییان بەرەو ناوجەرگەی غەززە دەستپێکردوە، دانیشتوانی غەززەش دەڵێن، "تانکەکانی غەززە لەناو شاردا جێگیرکراون و ئامادەکاری بۆ هێرشکردنە سەر سەنتەری کەرتی غەززە دەکەن."
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردۆتەوە ، یارۆن فینکڵمان فەرماندەی هێزەکانی باشوری پاراستنی ئیسرائیل بە رۆژنامەنوسانی رایگەیاندوە، دوای دەیان ساڵ، بۆ یەکەمین جار سوپای ئیسرائیلی لە ناوجەرگەی شاری غەززە شەڕ دەکات
ئاماژەی بەوەشکرد، گووشارەکان زیادیانکردووە بۆ راگیرانی شەڕ، بەڵام بەردەوام دەبن تا لەنێوبردنی حەماس ودەشڵێت، یەحیا سنوار سەرکردەی حەماس لە غەززە لەشوێنێکدا دابڕێندراوە.
جەنگی حەماس-ئیسرائیل مانگێکی تێپەڕاندو هیچ ئاسۆیەکی روون نییە بۆ وەستانی شەڕ لەکاتێکدا نەتەوەیەکگرتووەکان جەنگەکە بە«گۆڕستان بۆ منداڵانی غەززە» وەسف دەکات و بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین، زیاتر لە ١٠ هەزار کەس کوژراون کەزیاد لەچوار هەزاریان منداڵن.
ئیدرەی جۆ بایدن داوای راگرتنی شەڕ دەکات بەشێوەیەکی کاتی تاهاوکاری زیاتری مرۆیی بنێردرێت بۆ غەززە، بەڵام بەنهێنی لەهەوڵی ئەوەدایە بەبەهای زیاتر لە ٣٠٠ ملیۆن دۆلار بۆمب بۆ ئیسرائیل بنێرێت.
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، رایگەیاندووە بەهیچ شێوەیەک ئاگربەست راناگەیەنێت و دەڵێت، دەیەوێت کۆنتڕۆڵی غەززە بکات تاکاتێکی نادیار.