ژنە کوردێک پۆستی باڵیۆزی ئەمریکای لە قاهیرە وەرگرت
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ژنە کوردێک بەناوی هێرۆ مستەفا گارگ وەک باڵیۆزی نوێی ئەمریکا لە قاهیرە دەستبەکاربوو دوای ئەوەی سوێندی یاسایی خوارد.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاویکردەوە کە هێرۆ مستەفا گارگ سوێندنی یاسایی خوارد لەکاتی وەرگرتنی پۆسە نوێیەکەی کە باڵیۆزی ئەمریکایە لە میسر. هێرپ مستەفا گارگ لە وێنەکەدا دەردەکەوێت کە لەگەڵ دوو کچەکەی سوێندی یاسایی دەخوات.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت، "باڵیۆزی نوێ سەرکردایەتی باڵیۆزخانەی ئەمریکا دەکات لە قاهیرە لەکاتێکی گرنگیی پەیوەندییە ستراتیجیی و هاوبەشەکانی نیوان میسر و ئەمریکا."
هاوکات ئەوەش هاتووە کە باڵیۆز گارگ کار دەکات بۆ "بەرەوپێشبردنی هەوڵە هاوبەشەکانمان بۆ سەقامگیری، ئاسایش و گەشەی ناوچەکە."
هێرۆ مستەفا لە مانگی ئازاری ئەمساڵ لەلایەن جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا دەستنیشاکرا بۆ ئەرکە نوێیەکەی. پێشتر لە مانگی تشرینی یەکەمی 2019 بۆ مانگی شوباتی 2023، باڵیۆزی ئەمریکا بووە لە بولگاریا.
هێرۆ مستەفا لەساڵی 1973 لە شاری هەولێر لەدایکبووە و لەساڵی 1976 باوکی سەرجەم خێزانەکەی بردووە بۆ ئەمریکا و داوای مافی پەنابەرێتی کردووە لە وڵاتەکە بەهۆی ئەوەی لەترسی رژێمی بەعس رایکردووە.
هێرۆ مستەفا بە دیپلۆماتکارێکی دیاری ئەمریکا ناسراوە و شەش زمان دەزانێت، لەوانە ئینگلیزی، کوردی، تورکی، عەرەبی، ئیسپانی و یۆنانی.
پێشتریش چەند پۆستێکی باڵای هەبووە لە باڵیۆزخانەکانی ئەمریکا لە پورتوگال و هندستان، لەسەر پرسی ئەفغانستان و عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەراستیش بە گشتی لە حکومەتی ئەمریکا کاریکردووە.