کۆشکی سپی: ئاگربەست لە غەززە ڕاگەیەندرا
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
كۆشكی سپی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ڕایگه‌یاند، ئیسرائیل ڕازی بوه رۆژانه بۆ ماوه‌ی چوار كاتژمێر ئاگربه‌ستی مرۆیی له غه‌ززه جێبه‌جێبكات و بڕیاره‌كه‌ش له ئه‌مڕۆوه ده‌ستپێده‌كات.
جۆن کێربی، وتەبێژی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا ڕایگەیاند ، ئیسرائیل ده‌ست ده‌كات به جێبه‌جێكردنی ئاگربه‌ست بۆ ماوه‌ی چوار كاتژمێر له ڕۆژێكدا له باكوری غه‌ززه، دو ڕێڕه‌وی مرۆیی هه‌یه كه ڕێگه به هاوڵاتیان ده‌ده‌ن له شه‌ڕی غه‌ززه هه‌ڵبێن.
جۆن کێربی دەشڵێت: یەکەمین ئاگربەست لەمڕۆوە دەکرێت و ڕۆژانە چوار کاتژمێر ئاگربەست دەبێت و سێ کاتژمێر پێش ئەو کاتە ئاگاداری بڵاودەکرێتەوە.
كۆشكی سپی پشتڕاستیكرده‌وه، ئه‌مریكا ئامانجی ئه‌وه‌یه كه ڕۆژانه لانیكه‌م 150 بارهه‌ڵگری یارمه‌تی مرۆیی بچێته ناو غه‌ززه‌وه، پێویستیشه به‌مزوانه بارهه‌ڵگری یارمه‌تی زیاتر بچنه ناو غه‌ززه‌وه.
ئەوەش لەکاتێدایە، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا ڕۆژی دوشەممەی ڕابردوو داوای لە نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کرد ڕۆژانە بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک شەڕ بوەستێت.
ئیدارەی بایدن ڕایگەیاندوە، ڕێگەیەك دۆزراوەتەوە کە خەڵکی مەدەنی بتوانن هەڵبێن بۆ ناوچەکانی دیکە و وتەبێژی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکاش لەوبارەیەوە دەڵێت دوو ڕێڕه‌وی مرۆیی هه‌یه کە دەتوانن هاوڵآتیانی مەدەنی بەکاریبێنن.
هاوکات لای خۆیەوە، نووسینگەی بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، "بەبێ ئازادکردنی بارمتەکان، جەنگ ناوەستێت."
هەروەها به‌گوێره‌ی دوایین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی غه‌زه، تا ئێستا ژماره‌ی كوژراوان له هێرشه‌كانی سوپای ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه گه‌یشتووه‌ته 10 هه‌زار و 812 كه‌س.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، دوای ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كانی باكووری غه‌ززه له‌سه‌ر داواكاری ئیسرائیل ناوچه‌كانی به‌ره‌و باشوور چۆڵ كردووه و شه‌پۆلی ئاواره‌بوون به‌رده‌وامه، به‌ڵام ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه ئیسرائیل ناوچەکانی باشووریش بۆردومان ده‌كات، كه پێشتر وه‌ك ناوچه‌ی ئارام بۆ خه‌ڵكی غه‌ززه‌ی دیاریكردبوون.