ئیسرائیل بۆردومانی ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی لوبنان و سوریا ده‌كات

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سوپای ئیسرائیل ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند، له‌ كاردانه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر به‌ كردنه‌ ئامانجی شاری ئیلاتی ئیسرائیل هێرشیان كردوه‌ته‌ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سوریا و لوبنان.

سوپای ئیسرائیل، ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند کە بۆردومانی شوێنی رێکخراوێکیان کرد لەسوریا کە ئامانجیان بەرپەچدانەوەی ئەو هێرشە بوو رۆژی پێنجشەممە لە رێگەی درۆنەوە کرایە سەر قوتابخانەیەکی سەرەتایی لە شاری ئیلاتی باشوری ئیسرائیل.

به‌پێی ئاژانسی هه‌واڵی فرانسپرێس، هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتەوە بەڵام حەوت قوتابی بێهۆش بوون دواتر دۆخیان ئاسایی بووە.

بەبێ ئەوەی ناوی رێکخراوەکە بهێنێ، سوپای ئیسرائیل لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاند: هەر هێرشێک لەسوریاوە بێت ئەو وڵاتە بەرپرسیارێتی هەڵدەگرێت.

له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌، سوپای ئیسرائیل ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، به‌رده‌وامه‌ له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی بۆ له‌ناوبردنی ژێرخانی ڕێكخراوی حزبوڵا له‌ لوبنان، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی بۆردومانی ئامانجه‌كانی ئه‌و رێكخراوه‌یان له‌سه‌ر خاكی لوبنان كردوه‌، ئه‌مه‌ش له‌ كاردانه‌وه‌ی ته‌قه‌كردن به‌ره‌و ئیسرائیل له‌ ڕۆژدا.

لای خۆیه‌وه‌ گروپی حوسیه‌كان ڕایگه‌یاند، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كانمان ژماره‌یه‌ك موشه‌كی بالیستیكیان ئاراسته‌ی ئامانجه‌ هه‌ستیاره‌ جیاوازه‌كانی باشوری ئیسرائیل كرد، له‌نێویاندا ئامانجه‌ سه‌ربازییه‌كانی ناوچه‌ی ئیلات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار