زیاتر لە ١٠٠ کارمەندی نەتەوە یەکگرتووەکان لە یەک مانگدا لە غەززە گیانیان لەدەستداوە

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بەھاناوەچوون و کارپێکردنی پەنابەرانی فەڵەستین (UNRWA)، بڵاویکردەوە لە ماوەی یەک مانگدا، زیاتر لە 100 کارمەندیان لە کەرتی غەززە، گیانیان لەدەستداوە.

سکرتێری گشتیی ئاژانسەکە، فیلیپ لازارینی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە " لە ماوەی یەک مانگدا زیاتر لە ١٠٠ کارمەندی UNRWA لە (کەرتی غەززە) کوژراون. کە دایک و باوک و مامۆستا و پەرستار و پزیشک و تیمی پشتیوانین".

هاوکات نیگەرانی خۆی لەبارەی گیانلەدەستدانی کارمەندانی ئاژانسەکە لە غەززە ڕاگەیاند و وتی، ""ئیدی پێویستە شەڕ و پێکدادانەکان بەمەبەستی مرۆیی ڕابگیرێن بۆ ئەوەی ئەم کارەساتە کۆتایی بێت".

هاوکات بەپێی ئامارەکان، تا ئێستا لە کەرتی غەززە نزیکەی ١١ ھەزار کەس کوژراون کە چوار ھەزار و ٤١٢ یان منداڵن و ٢٩٠٠ کەسی دیکەشیان لە ژنان پێکھاتوون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار