وەزیری ناوخۆی بەریتانیا لەسەر رەخنەگرتن لە پۆلیس لە مامەڵەکردنی لەگەڵ خۆپیشاندانەکانی پشتگیری فەڵەستین دوورخرایەوە

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە بڕیارێکدا وەزیری ناوخۆی وڵاتەکەی لە پۆستەکەی دوورخستەوە بەهۆی ئەوەی رەخنەی لە پۆلیسی بەریتانیا گرتبوو لەسەر خۆپیشاندانەکانی لەندەن کە بۆ پشتگیریکردن لە فەڵەستین رێکخرابوون. 

ئەمڕۆ میدیاکانی بەریتانیا بڵاویانکردەوە کە ریشی سوناک داوای لە سوێلا برەیڤەرمان، وەزیری ناوخۆی وڵاتەکەی کردووە لە پۆستەکەی دووربکەوێتەوە و ئەو بڕیارەی لەدوای ئەو فشارانە داوە کە لەلایەن ئەندامانی پەرلەمانی ئۆپۆزسیۆن و پارتەکەی خۆیەوە دەکرایە سەری بۆ دوورخستنەوەی برەیڤەرمان. 

هاوکات برەیڤەرمان هەواڵەکەی بۆ کەناڵی سکای نیوزی بەریتانی پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند، "گەورەترین شەرەف بووە کە توانیومە وەک وەزیری ناوخۆ خزمەتی وڵاتەکەم بکەم."

فشارەکانی سەر سوێلا برەیڤەرمان دوای ئەوە دێت کە هەفتەی رابردوو نوسینێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دژی ریشی سوناک لەسەر بابەتی فەڵەستین نوسیبوی و رەخنەی توندی لە پۆلیسی بەریتانیا گرت و بەوە تۆمەتباری کرد کە لایەنداری دەکات لەو خۆپیشاندانانەی بۆ پشتگیریرکردن لە فەڵەستین بەرێوەدەچێت. 

لەدوای دروستبوونی جەنگ و بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە کە بووەتە هۆی کوژرانی 11 هەزار کەس لە غەززە، هەموو رۆژانێکی شەممە لە لەندەن خۆپیشاندانی فراوان بەرێوە دەچێت و دواین خۆپیشاندان لەم هەفتەیەدا فراوانترین خۆپیشاندان بوو لە وڵاتەکەدا کە نزیکەی ملیۆنێک کەس بەشدارییان تێدا کرد.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار