لە 24 کاتژمێری رابردوودا، چوار جار هێرشکراوەتە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژئاوا

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەرپرسێکی سوپای ئەمریکا رایگەیاند، لە ماوەی کەمتر لە ٢٤ کاتژمێردا چوار جار لەلایان فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێزەکانیان لە سوریا کراونەتە ئامانج.

اژانسی رۆیتەرز لە زاری بەرپرسێکی سەربازیی ئەمریکاوە بڵاویکردەوە، هێزە ئەمریکییەکان و هێزە نێودەوڵەتییەکانی رۆژئاوای کوردستان تەنها لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردو چوار جار هێرشیان کراوەتە سەر.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە هێرشی سەر هێز ئەمریکییەکان و هێزەکانی هاوپەیمانان، فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و موشەک بەکارهاتوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لەو هێرشانە تۆمار نەکراوە، تەنها چەند زیانێکی ماددی بچوک هەیە.

هاوکات لۆید ئۆستین وەزیری بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، دەبێت ئەو هێرشانە بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا بوەستێنرێن، ئەگەر نا لە بەرامبەردا بۆ پاراستنی هێزەکانیان هەرچی پێویست بێت دەیکەن.

لە چەند هەفتەی رابردوودا بنکەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا چەند جارێک کراونەتە ئامانج و لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریکا باسی لەوەکرد بەهۆی هێرشەکانەوە بەڵێندەرێکی ئەمریکی گیانی لەدەستداوە و ٢١ هاوڵاتی ئەمریکیش بریندار بوون .

پێستریش گروپی چەکداری "المقاومة الاسلامیة فی العراق" رایگەیاند، لە هێرشێکدا بنکەی هێزە ئەمریکییەکانیان لە گوندی خەزرای سەر بە پارێزگای دێرەزۆری رۆژئاڤای کوردستان بە ئامانج گرتوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار