سێ وەزیری حكومەتی عێراق دەستلەكار دەكێشنەوە
12 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سێ وەزیری حکومەتی عێراق دەستلەکاردەکێشنەوە و سبەینێ نامەی دەستلەکارکێشانەوە ئاڕاستەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیران دەکەن.
بە گوێرەی زانیارییەکان، وەزیرانی پلاندانان و رۆشنبیری و پیشەسازی دەست لە پۆستەکانیان دەکێشنەوە و چاوەڕواندکرێت ئەو سێ وەزیرە سبەینێ نامەی دەستلەکارکێشانەوەیان ئاڕاستەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیران بکەن بۆ پەسەندکردنیان.
ئەمەشدوای ئەوەهات دادگای فیدڕاڵی بڕیاریدا بەهەڵوەشاندنەوەی ئەندامێتی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەپەرلەمان و دوورخستنەوەی ئەو بڕیارە لەسەر سکاڵایەکی لەیس دلێمی پەرلەمانتاری پێشووە کە بەگەندەڵی و کاری ساختە تۆمەتباری حەلبوسی کردووە.
لە بەرامبەردا محەمەد حەلبوسی رایگەیاند، بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی جێگەی سەرسوڕمانە و رێوشوێنی یاسایی دەگرێتەبەر بۆ پاراستنی مافەکانی خۆی
هاوکات، بەپێی زانیارییەکان، سبەی چوارچێوەی هەماهەنگی کە لە هێزە شیعییەکان جگە لە رەوتی سەدر پێکدێت لەبارەی کۆتا پێشهاتە سیاسییەکان و دورخستنەوەی محەمەد حەلبوسیەوە کۆدەبنەوە..