پۆلیسی ئەمریكا 90 جولەكە بریندار دەكات کە خۆپیشاندانیان بۆ ئاگربەست کرد
12 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لەنزیك بارەگای "كۆنگرێس" لە واشنتۆنی پایتەختی ئەمریكا، ژمارەیەك لەچالاكوانانی بزوتنەوەی IfNotNow خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوای ڕاگرتنی شەڕیان لەغەززەی فەڵەستین كرد، بەلاًم پۆلیس ڕووبەڕوویان بوویەوە و بەهۆیەوە 90 كەس برینداربوون.
ئەو بزوتنەوەیە ڕایگەیاندووە خۆپیشاندەران، یەكێك لەدەروازەكانی پارتی دیموكراتی ئەمریكایان داخستووە و ویستوویانە بچنە ناو بیناكەوە، بەڵام پۆلیسی ئەمریكا هێرشی كردووەتە سەریان.
لەلایەن خۆشیەوە پۆلیسی كۆنگرێس ئەوەی ئاشكراكردووە خۆپیشاندەران ژمارەیان نزیكەی 200 كەس بووە و بەنایاسایی چالاكیەكەیان ڕێكخستووە.
پۆلیسی كۆنگرێس ئەوەشی خستوەتەڕوو بەهۆی ئاڵۆزیەكانەوە شەش پۆلیسیان برینداربوون و یەكێكیش لەخۆپیشاندەران بەهۆی ئەوەی هێرشیكردووەتە سەر پۆلیس دەستگیركراوە.
بابهتی پهیوهندیدار