بایدن: نزیکین لە ئازادکردنی بارمتە ئیسرائیلییەکان

8 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، گەیشتن بە رێککەوتنی ئازادکردنی ئەو بارمتانەی لەلایەن هێزەکانی سەر بە بزوتنەوەی حەماسەوە گیراون نزیکبوەتەوە.

سەرەڕای بەردەوامی جەنگی نێوان هێزەکانی سەر بە بزوتنەوەی حەماس و هێزەکانی ئیسرائیل، بەرپرسە ئەمریکی وئیسرائیلییەکان دەڵێن، "نزیکن لە گەشتن بە رێککەوتنی ئازادکردنی چەند بارمتەیەک."

لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا و لەپەراوێزی ئاهەنگی جەژنی سوپاسگوزاری کە لە کۆشکی سپی ئەمریکا بەڕێوەچو، جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمەریکا لە وەڵامی پرسیارێکی رۆژنامەنوساندا رایگەیاند: گەیشتن بەرێکەوتن بۆ ئازادکردنی بارمەتەکان کە لەلایەن حەماسەوە لەغەززە دەستبەسەرکراون، نزیکە.

هاوکات بەپێی ئامارە فەرمییەکان، ژمارەی ئەو کەسانەی کە لەلایەن بزوتنەوەی حەماس وەک بارمەتە دەستگیرکراون، ژمارەیان نزیکەی 160 کەس دەبێت.

لەو بارەیەوە مایکڵ هێرسۆگ باڵیۆزی ئیسرائیل لە ئەمریکا ئاماژەی بەوەکردوە، ئیسرائیل چاوەڕوانی ئەوەیە لە ماوەی چەند رۆژێکی دیکە حەماس ژمارەیەکی زۆر لە بارمتەکان ئازاد بکات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار