دەرزییەك جێگە بەبۆتۆكس لێژدەكات‌و كاریگەرییەكەشی زیاتر دەمێنێتەوە

8 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بۆتۆكس، كە زیاتر خانمان بەكاری دەهێنن، دەرزییەكی نوێ بەناوی «داكسیڤای» خەریكە جێگەی پێ لێژ دەكات.

ئەو دەرزییە لەلایەن ئیدارەی خۆراك و دەرمانی ئەمریكا ڕەزامەندی لەسەر دراوە، كار بۆ ئەوەش دەكرێت بخرێتە بازاڕەوە وەك جێگرەوەی بۆتۆكس، تایبەتمەندی داكسیڤای ئەوەیە زیاتر لە بۆتۆكس كاریگەرییەكەی دەمێنێتەوە و لەشەش مانگەوە تا نۆ مانگ دەمێنێتەوە، لەكاتێكدا بۆتۆكس بۆ سێ مانگ كاریگەری دەمێنێتەوە.

ئەم داهێنانە نوێیە پێشبینی دەكرێت بنەماكانی یارییەكە بگۆڕێت، چونكە بۆتۆكس هەر چارەكە ساڵێك نۆژەنكردنەوەی دەوێت جگە لەوەی كە نرخەكەشی گرانە.

ئەوەی بۆتۆكسی بەكارهێنابێت پێشتر قورسە دەستبەرداری بێت، چونكە دەبێت سێ مانگ جارێك لەكاتی خۆیدا نۆژەنی بكەیتەوە، بەڵام لەڕاستیدا هەمووانیش بەدوای بەدیلەوەن تا چارەسەرێك بدۆزنەوە كە ئیتر پێویست نەكات سێ مانگ جارێك دووبارەی بكەنەوە، ئەو چارەسەرەش داكسیڤایە كە لەساڵێكدا تەنها دووجار دووبارە كردنەوەی دەوێت.

داكسیڤای كورتكراوەكەی «داكسی» یە، ژەهرێكی دەمارییە حاڵی حازر لەلایەن ئیدارەی خۆراك و دەرمانی ئەمریكاوە ڕەزامەندی لەسەر دراوە و بەكاردەهێنرێت بۆ هێڵەكانی ڕووخسار و دیستۆنیای ملی ڕەحم، بەڵام ئێستا لەژێر تاقیكردنەوەدایە و لەسەر دەموچاو و پێی كەروێشك بەكاردەهێنرێت.

پەسەندكردنی ئەو دەرمانە نوێیەش لەخۆیەوە نەبووە، بەڵكو سێ دەیەیە تاقیكردنەوەی لەسەر دەكرێت ئەوجا پەسەندكراوە، بۆیە پێشبینی دەكرێت لەسەرەتای ساڵی 2024  ەوە بەجیهاندا بڵاوببێتەوە.

بیرۆكەی بەكارهێنانی مادەیەكی ژەهراوی بۆ نەرمكردنی چرچ و لۆچی دەموچاوت شتێكی نوێ نییە، بەڵام كۆمپانیای داكسیفای بانگەشەی ئەوە دەكات كە لانیكەم دوو هێندە زیاتر لە بۆتۆكس دەمێنێتەوە.

پرۆسەی وەرگرتنی Daxxify لە بنەڕەتدا هەمان پرۆسەی وەرگرتنی بۆتۆكسە. پێكهاتەكە دەتوانرێت لە پێشەوە و پێی كەروێشك و هێڵەكانی ڕوخساری نێوان چاوەكاندا بەكاربهێنرێت و نزیكەی ١٥ خولەكی دەوێت.

سەبارەت بە ئەنجامەكانیش، لە ماوەی 24 كاتژمێردا لە دوای دەرزی لێدانەكە، هەست بە باشتربوونی درەوشاوەیی پێستت دەكەیت بە شێوەیەك كە پێست پتەوتر و درەوشاوەتر دەردەكەوێت و پێستێكی شووشەیی و دوور لە كونیلەكانی پێستت دەست دەكەوێت. ئەم درەوشانەوەیە نزیكەی مانگێك دەمێنێتەوە. وەك بۆتۆكس نزیكەی دوو هەفتەی دەوێت تا بەڕاستی بەستنەكە كاریگەری هەبێت. كاتێك مادەكە جێگیر بوو دەتوانیت بیر لە ئەنجامدانی تاچ ئاپ بكەیتەوە ئەگەر پێویستت پێی بوو.

بەوتەی پسپۆڕان، هیچ كاردانەوەیەكی نەرێنی جددی پەیوەست بە چارەسەرەكەوە لە تاقیكردنەوە كلینیكیەكەدا ڕاپۆرت نەكراوە. مەترسییەكانی پەیوەست بە بەكارهێنانی Daxxify هەمان مەترسییەكانی تری دەمارەگۆڕەكانن، لەوانە كێشكردن، ئاوسانی، سەرئێشەی دەگمەن، دابەزینی پێڵوی چاو و ناهاوسەنگی، بەڵام كاتییە. لەوانەیە تووشی هیچ كاریگەریەكی لاوەكی نەبیت، ئەمەش بەپێی سروشتی جەستەت.


place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار