ئیسرائیل: ناوی سێیەم گرووپ لە بارمتەکانی بڕیارە ئازادبکرێن گەیشتە دەستمان

8 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، لیستی ناوی سێهەمین گرووپ لەو بارمتانەی کە بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٦ی تشرینی دووهەم ئازاد بکرێن گەیشتۆتە دەستمان.

نووسینگەی بێنیامین نتانیاهۆ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ( تویتەر) رایگەیاند: " بەرپرسە ئەمنییەکان خەریکی تاوتوێکردنی ئەو لیستەن و بنەماڵەی ئەو کەسانەی کە بڕیارە ئازیزەکانیان ئازاد بکرێن، ئاگادار کراونەتەوە".

سی ئێن ئێن و تایمزی ئیسرائیل لە زمانی بەرپرسانی ئیسرائیلیەوە رایانگەیاند ، دەوڵەتی ئیسرائیل ئەم لیستەی لە رێگای دەوڵەتی قەتەرەوە کە نێوانگیرە لەم ناکۆکییەدا، گەیشتۆتە دەست.

ئەمڕۆ یەکشەممە سێهەمین رۆژە لەو ئاگربەستە کاتییە ٤ رۆژەییەی کە بە نێوانگیری ئەمریکا و قەتەر جێبەجێکرا لە نێوان ئیسرائیل و حاماسدا.

لەم پەیوەندەدا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە هیوای خواست لەگەڵ ئازادبوونی ژمارەیەکی زۆرتر لە بارمتەکان، ماوەی راگرتنی جەنگ درێژ بکرێتەوە.

تا ئێستا ٢٦ بارمتەی ئیسرائیلی و ٧٨ زیندانی فەلەستینی ئازاد کراون. 

تەواوی رێککەوتنەکە ئاگربەستێکی چوار رۆژییە لەگەڵ رێدان بە چوونە ناوەوەی بارهەڵگری هاوکارییە مرۆییەکان بۆ کەرتی غەززە و ئاڵوگۆڕی 50 بارمتەی ئیسرائیلی لەبەرامبەر 150 زیندانی فەڵەستینی.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار