وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی بەریتانیا دەستی لەکار کێشایەوە
10 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
رۆبەرت جەنریک، وەزیری کاروباری کۆچبەرانی بەریتانیا دەستی لە کار کێشایەوە، لە دوای ئەوەی بۆچوونی جیاوازی لەگەڵ ریشی سوناکی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا هەبوو، لەبارەی کاراکردنەوەی بەرنامەی رەوانەکردنی پەنابەران بۆ رواندا.
بەپێی هەواڵی میدیا جیهانییەکان، دوای ئهوهی حكومهتی بهریتانیا یاسایهكی بهپهلهی پهیوهست به رێككهوتنی بهریتانیا لهگهڵ رواندا سهبارهت به گواستنهوهی كۆچبهران بۆ ئهو وڵاته واژۆ كرد، رۆبهرت جێنریک، وهزیری كۆچ و كۆچبهرانی بهریتانیا دهستلهكاركێشانهوهی خۆی پێشكهش كرد.
ئەو وەزیرە بەریتانییە رایگەیاندووە، پێویست بوو ئەو پلانە هەنگاوی زیاتری بهاویشتایە لە جێبەجێکردنی بەرنامەکە، هەروەها دەرفەتیش نەبەخشێتە دادگە ناوخۆ و نێودەوڵەتییەکان تاوەکو تانە لە بەرنامەکە بگرن.
جەنریک لە درێژەی نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەیدا ، کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردووەتەوە رایگەیاند، "حکومەت بەرپرسیارێتی پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتمانییە گرنگەکانمانی لەسەر شانە پێویستە لە سەرووی لێکدانەوە و یاسا نێودەوڵەتییەکانەوە دایبنێت".
دەشڵێت ،"بۆیە ناتوانم ئەو پرۆژە پێشنیازکراوە رەوانەی پەرلەمان بکەم و بڕواموایە ئەو پرۆژە یاسایە، هەلێکی باشمان دەداتێ کە لەو پلانەدا سەرکەوتوو بین".
هاوكات جەیمس کلیڤەرلی وەزیری ناوخۆی بەریتانیا له بهردهم پهرلهمانتارانی وڵاتهكهی ئەوەی خستە روو، رۆبهرت جهنریك بە مەبەستی فشار خستنەسەر ریشی سۆناک سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دهستی لهكار كێشاوهتهوه.
ههر لەو بارەیەوە ریشی سوناک سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ئاماژەی بەوە کرد، کابینەکەی پابەندە بە رێگریکردن و وەستاندنی بەلەمی کۆچبەرانی نایاسایی و ئاشكرای كرد بۆ ئەو مەبەستە رێککەوتنێکی یاسایی نوێیان لەگەڵ رواندا واژوو کردووە.
باسی لەوەش کرد، هەوڵەکانیان چر دەکەنەوە بۆ وەستاندنی بەلەمی کۆچبەرانی نایاسایی،
بەگوێرەی ئاماری حکومەتی بەریتانیا، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە تا 13ی مانگی رابردوو، 27 هەزار و 284 کۆچبەر بە بەلەم خۆیان گەیاندووەتە نێو خاکی بەریتانیا، ئەمەش لەکاتێکدایە، ساڵی رابردوو، زیاتر لە 45 هەزار کۆچبەر لە نۆکەندی ئینگلیزەوە چووبوونە بەریتانیاوە.