سێ زیندانیی کورد لە ورمێ لەسێدارەدران

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

سێ زیندانیی کورد کە خەڵکی دەوروبەری شاری ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان بوون بەتۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە لەسێدارەدران.

ئەمڕۆ هەیینی 8ی کانونی یەکەمی 2023 رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند هەریەک لە عەلی شاهیننژاد، سەولەت تەوسەن و جانعەلی نەدیمی لە بەندیخانەی ناوەندی شاری ورمێ لەسێدارەدران.

بەپێی زانیارییەکانی رێکخراوەکە، لە سێ دۆسیەی جیاوازدا بەتۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە ئەو سێ هاوڵاتییەی رۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیرکراون و دواتریش لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە.

عەلی شاهیننزادی تەمەن 39 ساڵ خەڵکی گوندی پێسانی سەر بە ناوچەی تەرگەوەر، جانعەلی نەدیمی تەمەنی 40 ساڵ خەڵکی گوندی پیرانجخی سەر بە ناوچەی سۆما و سۆلەت تۆسەنی تەمەن 62 ساڵ خەڵکی گوندی قشلاقی تەرزیلیای ورمێ بوون.

جانعەلی نەدیمی چوار ساڵ لەمەوبەر و عەلی شاهیننژاد سێ ساڵ لەمەوبەر دەستگیرکراون، لەکاتێکدا سەولەت تەوسەن ساڵی رابردوو دەستبەسەرکراوە.

وێنەی ئەو هاوڵاتییانەی رۆژهەڵاتی کوردستان کە لەسێدارەدران: 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار