حكومەتی عێراق نەوتی تێكەڵ بە كبریت بۆ ئاوارەكانی دهۆك دەنێرێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
تائێستا ئاوارەكانی دهۆك نەوتیان پێنەدراوە، لەكاتێكدا وەرزی سەرما دەستیپێكردووە، ئەو ئاوارانەی شەنگال كە لە 15 كەمپی پارێزگاكەن چاوەڕێی نەوتن، بەرپرسێكی حكومەتی هەرێمیش دەڵێت نەوتی عێراقیان بۆ هاتووە بەڵام پشكنینیان بۆ كردووە كبریتی تێدابووە.
هەرچەندە بڕیاربوو لە 1-10-2023 وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق بەشە نەوتی ئاوارەكانی دهۆك ڕەوانە بكات، بەڵام نەوتەكە دواكەوت و پاش پشكنینی دەركەوت كبریتی تێدایە كە ئەوەش مەترسی كارەساتی لێدەكرێت.
پیر دیان جەعفەر، بەڕێوەبەری فەرمانگەی كۆچ وكۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەكان سەر بەحكومەتی هەرێم  بە هاوڵاتی وت: بەڵێنمان لەوەزارەتی كۆچ وكۆچبەرانی عیراق وەرگرتبوو كە لەسەرەتای مانگی 10نەوت بگاتە دهۆك وبەسەر ئاوارەكاندا دابەشی بكەین، باوەرناكەم هیچ ساڵێك وەكو ئەمساڵ دواكەوتبێت، ئاوارەكان بەناچارییەوە لەسەر حسابی خۆیان نەوت دەكڕن.
وتیشی: هەفتەی رابردوو حكومەتی عیراق لەكەركوكەوە چوار تانكەری نەوت كەهەریەكێكیان بڕی 36هەزار لیتری لەخۆگرتبوو هێنایە دهۆك، پێش دابەشكردن رەوانەی تاقیگەی دهۆكمانكرد تاوەكو پشكنینی بۆ بكرێت، دەركەوت بڕێكی زۆر لەكبریت لەناو نەوتەكەدا هەیە، ئێمەش سەرووی خۆمان ئاگاداركردەوە ووتمان ڕازی نین ئەم جۆرە نەوتە بەسەر ئاوارەكاندا دابەش بكرێت، جگە لەوەی كواڵیتیەكەی خراپە هاوكات ماددەی كبریت لەگەڵ نەوتەكەدا زوو دەبێتە هۆكاری سووتان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار