لاهور شێخ جەنگی: دڵگرانم بە کارەساتەکەی سۆران؛ رێوشوێنی پێویست بگیرێتەبەر بۆ دووبارەنەبونەوەی روداوی لەو جۆرە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

لاهور شیخ جەنگی پەیامێکی سەبارەت بە روداوی ئاگرکەوتنەوەکەی سۆران بڵاوکردەوە و دڵگرانی خۆی لەبارەی روداوەکەوە دەربڕی، دەشڵێت "هیوادارم لایەنە پەیوەندیدارەکان رێوشوێنی پێویست بگرنەبەر بۆ رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی رووداوی کارەساتباری لەم شێوەیە." 

دوای ئەوەی شەوی رابردوو روداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانەیەک لە ئیدارەی سۆران رویدا و تێیدا 14 کەس گیانیان لەدەستدا و حەوت کەسی تریش برینداربوون، لاهور شێخ جەنگی پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "خەمبار و دڵگرانبووم بە روداوی کارەساتباری ئاگرکەوتنەوەکەی باڵەخانەیەک لە شاری سۆران، پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی کەس و کاری قوربانییەکان دەکەم، هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازم."

لاهور شیخ جەنگی وتیشی، "هیوادارم لایەنە پەیوەندیدارەکان رێوشوێنی پێویست بگرنەبەر بۆ رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی رووداوی کارەساتباری لەم شێوەیە."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار