ئیدارەی سۆران: دوو کەس لەسەر روداوی ئاگرەکە دەستگیرکراون

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران رایگەیاند خاوەنی باڵەخانە و خاوەنی مۆبیلیاتی باڵەخانەکەی روداوەکەی سۆران دەستگیرکراون، دەشڵێت، ‌هۆکاری زۆری قوربانییەکان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە هاوڵاتییان هۆشییاری تەواوەتییان نییە لەکاتی رودانی ئەو روداوانە.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا هەڵگورد سێخ جەنیب لەسەر روداوی ئاگرەکەی سۆران کە 14 کەس تێیدا گیانیان لەدەستدا و حەوت کەسی تریش برینداربوون وتی، لیژنەی لێکۆڵینەوە لە روداوەکە پێکهێنراوە و خاوەنی بالەخانەکە و خاوەنی مۆبیلیاتی باڵەخانەکە دەستگیرکراون. 

سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران وتیشی، هۆکاری سەرەکی ئەوەی رێژەی قوربانییەکان زۆر بووە لە روداوەکە ئەوەیە کە خەڵک هەوڵی رزگارکردنی خۆیان نەداوە و بابەتی هۆشیاری خەڵکە لەکاتی ئەو روداوانە کە چۆن بتوانن ئەو باڵەخانەنە چۆڵ بکەن لەکاتی رودانی روداوێکی لەو جۆرە.

هەڵگورد سیخ نەجیب باسی لەوەشکرد، "زۆر رێگا هەبووە بۆ خۆ دەربازکردن لەکاتێکدا باڵەخانەنەکە پەیژەی رزگاربوونی لە بەشی دواوە و خۆیان دەرباز نەکردووە یاخود بۆ نەچوونەتە سەربان لەکاتێکدا ئاگرەکە لە نهۆمی یەکەم دروستبووە."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار