پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (هەدەپ) ناوی گۆڕی بۆ پارتی دەم

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (هەدەپ - HEDEP) ناوەکەی گۆڕی بۆ پارتی (دەم - DEM) بەهۆی ئەوەی کە دادگای باڵای تورکیا رەزامەندی لەسەر ناوی هەدەپ نەداوە. 

ئەمڕۆ دووشەممە 11ی کانونی یەکەمی 2023، ئایشەگول دۆغان، وتەبێژی پارتی هەدەپ رایگەیاند دادگای باڵای تورکیا بە نوسراوی فەرمی پێیراگەیاندوون کە پێویستە ناوی هەدەپ (HEDEP) بگۆڕن بەهۆی ئەوەی نزیکە لە ناوی پارتی (‌HADEP). 

ئایشەگول دۆغان وتیشی، رۆژی سێی ئەم مانگە بە بڕیاری ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتەکە کورتکراوەی ناوی پارتی هەدەپ گۆڕدرا بۆ دەم و لەمەودوا ئەو ناوە بەکاردەهێنرێت بۆ پارتەکە.

ئەمە لەکاتێکدایە کە رۆژی 23ی مانگی رابردوو دااگای باڵای تورکیا داوای کرد ناوی هەدەپ بگۆردرێت، هەرچەندە باسیشی لەوە کرد کە هیچ کێشەیەکی نییە، بەڵام نزیکە لە ناوی پارتی HADEP کە پارتێکی سیاسی باکوری کوردستان بوو لە ساڵی 1994 داخرا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار