ئیسرائیل لە غەززە 13 سەربازی خۆی بە هەڵە کوشتووە
12 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لە دەستپێکی شەڕی زەمینی ئیسرائیل و غەززەدا سوپای ئیسرائیل تا ئێستا چەندین سەربازی خۆی بە هەڵە کوشتوە، کە بە یەک لەسەر پێنجی سەربازە کوژراوەکانی ئەو وڵاتە دادەنرێت کە تا ئێستا کوژراون.
سهرچاوهیهكى باڵاى سوپاى ئیسرائیل ئاشكرایكردوه، "دوو لەو سەربازانە کەوتونەتە ژێر زرێپۆشەکان، دوی دیکەشیان بەهۆی بۆردومانی تانکەکان، هەروەها دوی تر بەهۆی بەرکەوتنی پارچەی تۆپو یەکێکیشیان بەهۆی گولەی وێڵی هێزەکانی ئیسرائیلەوە کوژراون".
ئاماژ بەوەشكراوە، ئەو سەربازە کوژراوانەی ئیسرائیل كە سوپای وڵاتەكە بە فەڵەستینی زانیون و بە هەڵە كوشتونی، ژمارەیان 13 سەربازە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە سوپای ئیسرائیل بڵاوی کردبوەوە کە ژمارەی ئەو سەربازانەی لە 7ـی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا کوژراون بەرزبووەتەوە بۆ 434 سەرباز، لەوانەیش 105یان لە شەڕ و پێکدادانەکانی ناو کەرتی غەززەدا کوژراون.
ڕۆژی 7ی ئۆکتۆبەری 2023، چەکدارەکانی بزوتنەوەی حەماس هێرشێکی بەرفراوانیان کردەسەر ئیسرائیل، لەهێرشەکەدا زیاتر لەهەزارو 400 ئیسرائیلی کوژرانو سەدانی دیکەش برینداربون، هاوکات 240 هاوڵاتیی ئیسرائیلى وەکو بارمتە لەلایەن حەماسەوە دهستبهسهركران.