ڕێكخراوی پەیامنێرانی بێ سنوور ئاماری پێشێلكاریەكانی بەرامبەر ڕۆژنامەنوسان بڵاوكردەوە

11 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی
بەگوێرەی ڕاپۆرتێكی پەیامنێرانی بێسنوور، تەنیا لە ساڵی ٢٠٢٣دا لەجیهان ٤٥ ڕۆژنامەنووس كوژراون، ٥٤ ڕۆژنامەنووس لە زینداندان و ٨٤ ڕۆژنامەنووسیش بێسەروشوێنن.
ڕێكخراوی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەنووسانی بێسنوور (RSF) ئاماری پێشێلكاری و كوشتنەكانی ساڵێكی ڕۆژنامەنووسانی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند: لە جیهاندا ٥٢١ ڕۆژنامەنووس لە كاتی كاركردنیاندا دەستگیركراون، هەروەها بە لایەنی كەمەوە ٤٥ ڕۆژنامەنووس كوژراون كە ١٣یان لە غەزە بوون، ڕێكخراوەكە ئاماژەی بەوەش كردووە، نۆ ڕۆژنامەنووس لە كاتی لێكۆڵینەوە لە تاوانی ڕێكخراوەكان و شەش ڕۆژنامەنووسیش لە كاتی لێكۆڵینەوە لە گەندەڵیدا كوژراون.
ئەو ڕێكخراوە ئەوەشی خستووەتەڕوو: ژمارەی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی لە غەزە كوژراون ٥٦ ڕۆژنامەنووسن، هەروەها ٥٤ نوێنەری ڕاگەیاندن دەستگیركراون و ٨٤ ڕۆژنامەنووسیش لە جیهاندا بێسەروشوێنن، ئەمەش لە كاتێكدایە كە بەگوێرەی ڕاپۆرتی پەیامنێرانی بێسنوور لە ساڵی ٢٠٢٢دا ٦١ ڕۆژنامەنووس كوژراون.
ئەمساڵ لە كۆی ٤٥ ڕۆژنامەنووس ٢٣ ڕۆژنامەنووس لە ناوچەكانی جەنگ و ١٧ ڕۆژنامەنووس لە شەڕی ئیسرائیل و حەماس كوژراون، كریستۆف دەلۆیر، سكرتێری گشتی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە بەیاننامەیەكدا سەبارەت بە كوشتنی ١٣ ڕۆژنامەنووس لە غەزە وتی: ڕۆژنامەنووسان لە غەزە وەك هاووڵاتی مەدەنی باجێكی زۆر دەدەن، هەروەها ئاماژەی بەوەش كردووە، سكاڵای لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی (DCN) تۆمار كردووە بۆ ئەوەی بزانێت چۆن ڕۆژنامەوانان بە مەبەست كراونەتە ئامانج.
  ڕاپۆرتەكە باس لە هاوشێوەیی ئێران و توركیا دەكات و ئاماژە بەوە كراوە، لە جیهاندا لە ساڵی ٢٠٢٢دا ٥٦٩ كەس بووە و ژمارەی ڕۆژنامەنووسانی زیندانیكراو لە ئێران (٢٤) و توركیا (٢٣) كەمتر بووە لە ساڵی ڕابردوو و تا مانگی كانوونی یەكەم، هەرچەندە ناوی ئەو دوو وڵاتە لە “دەستگیركردنی سێ ڕۆژنامەنووس”دا نییە، بەڵام ئەوە بەو مانایە نییە كە دەستگیر نەكراون، ئەوە ڕاستییە كە شێوازی فشارەكان لە ئێران و توركیا لەسەر بنەمای دەستگیركردن و ئازادكردن دامەزراوە، لە ساڵی ٢٠٢٣ دا ٤٣ ڕۆژنامەنووس لە توركیا و ٥٨ ڕۆژنامەنووس لە ئێران زیندانی كراون، لە كۆی ٥٦٩ ڕۆژنامەنووسی زیندانیكراو، ٢٥٨یان لە چین “هۆنگ كۆنگ” میانمار، بێلاڕووس و ڤێتنامن.
ڕۆژنامەنووسانی كوردیش لە ڕاپۆرتەكەدا باسیان لێكراوە، بەگوێرەی ڕاپۆرتەكە، لە ساڵی ٢٠٢٣دا ٤٣ڕۆژنامەنووس لە زیندانەكانی توركیا بوون، ٧یان لە ١ی كانوونی یەكەمی ٢٠٢٣ لە زینداندا بوون و چواریان بەهۆی خۆپاراستنەوە دەستگیركراون، ئەم ژمارەیە ئەوە نیشان دەدات كە دەستگیركردنەكان بە شێوەیەكی بەرفراوان بە كار دەهێنرێن بۆ هەڕەشەكردن.
ڕێكخراوی پەیامنێرانی بێسنوور ڕاشیگەیاند، لە ١ی كانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٣ەوە ٦٧ ڕۆژنامەنووسی ژن لە سەرانسەری جیهاندا لە زینداندان و ٨یان لە ساڵی ٢٠٢٣ دەستگیركراون، بەگوێرەی ڕاپۆرتەكە، چین و بێلاڕووس و میانماریش لە پرۆسەی دەستگیركردنی ڕۆژنامەنووسانی ژن وەك ڕۆژنامەنووسانی پیاوە، لە كۆی ١٢١ڕۆژنامەنووس، ١٤یان لە چین، ٣٩ڕۆژنامەنووس لە بێلاڕووس ژنن، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئێران یەكێكە لەو وڵاتانەی كە ژنانی ڕۆژنامەنووس لەژێر زۆرترین فشاردان، هەروەها لە هەشت سزا كە بەسەر ڕۆژنامەنووساندا سەپێندراون لە سەرانسەری جیهاندا، شەشیان ژنن. پێنج لەو ٣١ ڕۆژنامەنووسە ژنە (لەنێویاندا نیلوفەر حەمیدی و ئیلاهە محەممەدی) كە دوای ڕاپەڕینەكەی ئێران و دوای كوشتنی ژینا ئەمینی دەستگیركران، هێشتا لە زینداندان.
هەروەها ڕاپۆرتەكە ئاماژەی بەوە كردووە، ٥٤ ڕۆژنامەنووس لە سەرانسەری جیهاندا بە بارمتە گیراون، دوو لەو حەوت ڕۆژنامەنووسەی ئەمساڵ ڕفێنران هێشتا لە دەستی ئەو ڕێكخراوانەدان كە ڕفاندوویانن، لەو ڕۆژنامەنووسانە ٣٨یان بارمتەن لە سووریا، نۆیان لە عێراق، چوار لە یەمەن و یەكێك لە مەكسیك.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار