كونسوڵی توركیا بۆ میدیای پارتی: هیچ گۆڕانكارییەك لەهەڵوێستماندا بەرامبەر فڕۆكەخانەی سلێمانی نییە
11 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
كونسوڵی توركیا لەهەرێمی كوردستان ڕایگەیاندووە هیچ گۆڕانكارییەك لەهەڵوێستی وڵاتەكەی بەرامبەر كردنەوەی گەشتەكانی فڕۆكەخانەی سلێمانی بەڕووی توركیادا نییە.
مەمەد مەولوود یاقوت كونسوڵی توركیا لە هەرێمی كوردستان بەمیدیای پارتی ڕاگەیاندووە: پەیوەندییەكانی نێوان ئەنقەرە و هەولێر لە ئاستێكی زۆر باشدایە و بەردەوامن دەشڵێت "دەیانەوێت پەیوەندییەكانیان لە هەموو بوارەكاندا پەرە پێبدەن".
لەبارەی پرسی فڕۆكەخانەی سلێمانییەوە كونسوڵی توركیا لەهەرێم ئەوەی خستووەتەڕوو" هیچ گۆڕانكارییەك لە هەڵوێستی توركیادا لەمبارەیەوە نییە".
مەمەد مەولود دەڵێت "ئێمە ئێستا پەیوەندییەكی مرۆیی زۆر باشمان لەگەڵ هەرێمی كوردستان هەیە".
توركیا لە سێی نیسانی 2023 بەپاساوی هاتوچۆی بەرپرسانی پەكەكە لە فڕۆكەخانەكەوە، گەشتەكانی بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ ماوەی سێ مانگ راگرت و دواتریش وادەكەی هەتا سێی كانوونی دووەمی 2024 درێژكردەوە.