کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق: رێژەی دەنگدانی تایبەت گەیشتووەتە %67

9 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، رێژەی بەشداریکردن لە دەنگدانی تایبەت گەیشتووەتە %67 و تا ئێستا ژمارەی دەنگدەران زیاتر لە حەوت هەزارە. 

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، ژمارەی دەنگدەران لە دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق گەیشتووەتە حەوت هەزار و 600 کەس. 

هاوکات باس لەوەش کراوە کە رێژەی بەشداریکردن لە دەنگدانی تایبەتدا تا ئێستا بەپێی جیاکردنەوەی دەنگەکان گەیشتووەتە %67 و رێژەی دەنگدانی ئاوارەکانیش %63 یە.

ئەمڕۆ شەممە 16ی کانونی یەکەمی 2023 دەنگدانی تایبەت لە کاتژمێر 7:00ی بەیانی دەستیپێکرد و کاتژمێر 6:00ی ئێوارە کۆتایی هات. بڕیارە لە دوو رۆژی دیکە، واتە 18ی مانگ، دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێگاکانی عێراق ئەنجام بدرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار