فەرەنسا و ئەڵمانیا و بەریتانیا داوای ئاگربەست دەکەن لە غەززە  

11 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

کاترین لۆکۆنا وەزیری دەرەوەی فەرەنسا سەردانی ئیسرائیلی کرد و خوازیاری ئاگربەستی نوێ و جێگێر بوو لە کەرتی غەزە. لە وەڵامدا ئێلی کۆهن، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل هەرجۆرە داواکارییەک بۆ راگرتنی جەنگی بە هەڵە ناوبرد.

کاترین کۆلۆنا، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا رۆژی یەکشەممە ١٧ی کانوونی یەکەم، دوای دیدار و گفتوگۆ لەگەڵ ئێلی کۆهن و لە تێل ئەڤیڤ، لەگەڵ ئەوەی داوای راگرتنی جەنگی کرد وتی، پاریس نیگەرانە لەوەی کە ژمارەیەکی زۆر کەسانی مەدەنی و سڤیل لە غەزە دەکوژرێن و خوازیاری ئاگربەستی نوێ و جێگیرە لە ئێستادا.

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل جارێکیتر هەڵوێستی دەوڵەتی ئیسرائیلی لەمەڕ ئاگربەست دووپات کردووەو ئاگربەستی بە هەڵە ناوبرد و وەک دیارییەک بۆ حەماس باسی لە ئاگربەست کرد.

لە داوا کارییەکی هاوشێوەدا، وەزیری دەرەوەی دوو وڵاتی بەریتانیا و ئەڵمانیا داوایان لە ئیسرائیل کرد قایل بێت بە ئاگربەستی نوێ و جێگیر لە ئێستادا.

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا و ئەڵمانیا رایانگەیاند، لەگەڵ ئەوەی ئەو مافە بۆ ئیسرائیل بە رەوا ئەزانین کە مەترسییەکانی حەماس کەم بکاتەوە، بەڵام نیگەرانین لە ژمارەی زۆری کوژراوانی مەدەنی و سڤیل لەم جەنگەدا.

دەیڤید کامێرن، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، لە هەڵوێستێکی نوێدا، لە وتارێکی هاوبەشیدا لەگەڵ ئانالنا بائیربۆک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، نووسی :" ئامانجی ئێمە ئەوە نییە کە تەنها کۆتایی بە جەنگ بهێنرێت لە ئێستادا. بەڵکوو دەخوازین ئاشتییەک سەقامگیر بێت کە ئەو ئاشتییە بۆ رۆژان و ساڵان و جیلەکانی داهاتوو بمێنێتەوە، کەوایە ئێە پشتیوانی لەئاگر بەست ئەکەین، بەڵام بەو مەرجەی جێگیر و بەردەوام بێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار