کۆمسیۆن: رێژەی بەشداری لە هەڵبژاردن تا نیوەڕۆ %17 بووە

11 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، رێژەی بەشداریکردن تا نیوەڕۆی ئەمڕۆ گەیشتووەتە %17 و وادەی دەنگدانیش درێژناکرێتەوە. 

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە راگەیاندراوێکدا دەڵێت، تاکو کاتژمیر 12ی ئەمڕۆ رێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە عێراق گەیشتووتە %17. 

هاوکات کۆمسیۆن باسی لەوەش کردووە، هەتا ئێستا ئامێرەکانی دەنگدان کێشەیان بۆ دروست نەبووە و وادەی دەنگدانیش درێژ ناکرێتەوە کە بڕیارە کاتژمیر 6:00ی ئێوارە کۆتایی بێت.

لەلایەکی ترەوە، عەلی عەباس، بەرپرسی راگەیاندنی لقی کەرکوکی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند رێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک تا کاتژمێر 12ی ئەمڕۆ %32 بووە، واتە 260 هەزار و 519 کەس بەشداربوون لە دەنگدان.

هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق لە کۆی 19 پارێزگا لە 15 پارێزگا بەرێوەدەچێت بە بەشداری زیاتر لە 15 ملیۆن کەس کە 285 ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگاکان هەڵدەبژێرن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار