نوێترین ئەنجامی بەشێک لە دەنگی جیاکراوە لە کەرکوک
 
                        
                    2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەپێی جیاکردنەوەی دەنگی نزیکەی 400 هەزار دەنگدەر لە کەرکوک، یەکێتی پلەی یەکەمی گرتووە و پلەی دووەمیش هەوپەیمانی عەرەبییە بە کۆکردنەوەی 80 هەزار دەنگ، پاشانیش پارتی دێت کە 49 هەزار دەنگی بەدەست هێناوە.
بەپێی ئەنجامە نافەرمییەکان کە بڵاوبووەتەوە لە کۆی 391 هەزار و 693 دەنگی جیاکراوە، یەکێتی لە کەرکوک توانیویەتی 155 هەزار دەنگ بەدەست بهێنێت، بەڵام حزبەکە خۆی دەڵێت 160 هەزار دەنگیان هێناوە.
هاوکات پارتی دیموکراتی کوردستان 49 هەزار دەنگی بەدەستهێناوە و نەوەی نوێش توانیویەتی 25 هەزار دەنگ کۆبکاتەوە.
لە پلەی دووەمی لە پارێزگای کەرکوک هاوپەیمانی عەرەبی دێت کە 80 هەزار دەنگی هێناوە و دواتر عروبە و قایدە دەێت کە هەردوکیان 82 هەزار دەنگیان بەدەست هێناوە.
 
                        
               
                    
                    
                    
                    
                    
                    
                    
                    
                    
                         
                            بابهتی پهیوهندیدار  
                        
                    
                    
                     
                    
            
                 
  
                         
                                                     
                                                     
                                                    .jpg) 
                                                     
                                                     
                                                     
                                                    .jpg) 
                                                     
                                                     
                         
                         
                        
